هۆشداریی ئێران سەبارەت بە برەوپێدانی کردەوەی ڕێگەپێنەدراو و مەترسیداری ئەمریکا لە پەلامارکردنە سەر ڤەنزوێلا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلای بە چەشنێک بیدعەو برەوپێدانی کردەوەی نایاسایی و مەترسیدار زانی کە بەرۆکی هەموو وڵاتان دەگرێت.
ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفڕاسی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە کاریگەریی کردەوەی هەڕەشەئامێزی ئەمریکا وەک بیدعەو برەوپێدانی کردەوەی ڕێگەپێنەدراو و مەترسیدار لە سیستەمی نێودەوڵەتی دا ، وشداری دا و وتی: پێشێلکردنی بەردەوامی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو ئەو ئاقارە ببات کە بەبێ ئەو بنەما و پرەنسیپانە، جیهان دەگۆڕدرێ بۆ جەنگەڵ و دارستان . ناوبراو ئەو کارەی ئەمریکییەکان لە ڤەنزوێلای بە کارێکی مەترسیدار و پێشێلی دەسەڵاتداریەتی و سەروەریی نەتەوەیی وڵاتێک زانی کە لە هیچ بارودۆخێکدا پاساوی بۆ نییە.ناوبراو وتیشی: ئاشتی لە ڕێگەی زۆرەوە، شتێک نییە جگە لە جیهانێکی بێ یاسا و ئەو بیدعەو کردەوە ڕێگەپێنەدراوەی بەدیهات، بەرۆکی هەموو وڵاتان دەگرێ . وتەبێژی دەزگەی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە چۆڵکردنی بنکەی عەین ئەسەد و ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکەش وتی : چۆڵکرانی ئەم بنکەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمریکایە لەگەڵ عێراقدا. بەقایی هەروەها سه باره ت به قسەکانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی سه باره ت به ئێران، وتی: خه ڵک بە باشی وەڵامی ئەو د ەسوەردانەیان دایەوە ، له شەڕی دوانزه ڕۆژه شدا شا یەتی دڵسۆزی ئەو ڕژێمه بووین. ئەمە نیشان ئەدات کە ڕژێمی داگیرکەر هەر دەرفەتێک دەقۆزێتەوە بۆ کردنە ئامانجی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نیشتمانی ئێمە . ئەم جۆرە لێدوانانەی نەتانیاهۆ و هەندێک لە بەرپرسانی توندڕەوی ئەمریکا هیچی تر نییە جگە لە هاندانی توندوتیژی و کوشت و بڕ . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پەیوەندییەکانی ئێران و لوبنانی بە پەیوەندیی لەمێژینەو دێرینە زانی و وتی: باڵوێزی نوێی لوبنان هاتووەتە ئێران و بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا باڵیۆزەکەمان بگاتە بەیروت.