عەراقچی: کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی ئێران شکستی هێناوه
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444110-عەراقچی_کردەی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_دژی_ئێران_شکستی_هێناوه
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : كردەوەی دوژمنكارانەی ئەمریكا دژی تاران شكستی هێناوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2026 15:55 Asia/Tehran
  • عەراقچی: کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی ئێران شکستی هێناوه

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : كردەوەی دوژمنكارانەی ئەمریكا دژی تاران شكستی هێناوە.

سەید عەباسی عەراقچی لە وتارێکدا لە واڵ ئیستریت ژورناڵ  نووسی : ناڕەزایەتی  دەربڕینی ئاشتیخوازانەی خەڵكی ئێران دوای چەن ڕۆژ  بە هۆی خۆوەردانی تیرۆریستانی ناوخۆیی و دەرەوەیی توند و تیژیی لێكەوتەوە و بڕانی  ئینترنێت بۆ كونتڕۆڵی  ئاژاوە گێڕییەكان پێویست بوو .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەستوەردانی ترەمپ لە کاروباری ناوخۆی ئێران نووسی: هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەر تاران بە ئامانجی ڕاکێشانی ئەمریکا بۆ ناو شەڕێکی دیکە لە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی بووە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵک بەڕێژەیەکی بەرچاو. عەراقچی  وتیشی : تاران هەمیشە ئاشتیی لە شەڕ پێ باشتر بووە و ئامادە بووە بۆ ڕێککەوتنێکی دادگەرانە ، هەر جۆرە پەلامارێكی  نوێش دژی ئێران ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە  وتیشی:  كردەوەی  ئەمریکا دەبێت بگۆڕێت و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی  بەرامبەر  مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات. وه زیری  دەرەوەی ئێران جه ختی کردەوه؛ ده بێ لێپرسینەوە له ئه مریکا  بكرێت له هەمبەر ڕووداوه تێرۆریستییه کانی ئه م دواییه له ئێران.. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەوڵە تیرۆریستییە ڕێکخراوەکان کە لە دوای شەڕی سەپێندراوی  دوازدە  ڕۆژەی دژ بە ئێران ڕوویان دا، جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی ڕەفتاری حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد.