وشداری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند هەڕەشەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444246-وشداری_نوێنەری_ئێران_لە_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەحاند_هەڕەشەکانی_ترەمپ
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی وشداریدا لە حاند هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا دژی تاران.
(last modified 2026-01-27T12:30:51+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2026 15:57 Asia/Tehran
  • وشداری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند هەڕەشەکانی ترەمپ

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی وشداریدا لە حاند هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا دژی تاران.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی، لە کاردانەوە بە هەڕەشە بێبڕانەوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، وتی: ئەمریکا بەردەوام هەڕەشە لە وڵاتانی خاوەن دەسەڵات و سەروەری دەکات کە دەست دەگرێ بە سەر خاکەکەیاندا.

ئیرەوانی وتیشی: ترەمپ بە ئاشکرا و بەجاران هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز و دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران دەکات. ناوبراو پێیداگرت: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە ئەو پێشێلکارییانەی لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام دەبێ، بە ئاشکرا و بە ناوی ڕاستینەیانەوە بخاتەڕوو.