عێراقچی : ئەگەر دانوستانەکان بەشێوەی دادگەرانە بەڕێوەبچێ، ئێران ئامادەی وتووێژە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444302-عێراقچی_ئەگەر_دانوستانەکان_بەشێوەی_دادگەرانە_بەڕێوەبچێ_ئێران_ئامادەی_وتووێژە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی وتی: ئێران ئامادەی وتووێژ و دانوستانە، بێتوو ئەو دانوستانانە بەشێوەی یەکسان، بەپێی بەرژەوەندیی هاوبەش و بە ڕێزگرتنی بەرامەبر وبەشێوەی دادگەرانە بەڕێوە بچێ.
(last modified 2026-01-30T11:47:47+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2026 16:10 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ئەگەر دانوستانەکان بەشێوەی دادگەرانە بەڕێوەبچێ، ئێران ئامادەی وتووێژە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی وتی: ئێران ئامادەی وتووێژ و دانوستانە، بێتوو ئەو دانوستانانە بەشێوەی یەکسان، بەپێی بەرژەوەندیی هاوبەش و بە ڕێزگرتنی بەرامەبر وبەشێوەی دادگەرانە بەڕێوە بچێ.

سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورک، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، پاش وتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ هاکان فیدان هاوشانە تورکەکەی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ناوبراودا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران و تورکیا، دراوسێ و دۆستی ڕۆژانی ئاسان و دژوار بوونەو هەن، وتی: لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەداو بەتایبەت لە شەڕی دوانزە رۆژەداو لە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەم بەینەی ئێران کە لەدەرەوەی وڵاتەوە لەلایەن دەس و پێوەندییەکانی رژێمی زایۆنیستی هیدایەت دەکرا، دۆستانمان لە تورکیا هەردەم لایەنگری ئێمە بوون و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە، هەڵوێستی زۆر بەبەهایان گرتەبەر کە بۆ ئەو هەڵوێست گرتنەیان سوپاسیان دەکەین. هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاشتی و سەقامی ئێران بۆ تورکیا گرینگە، وتی: تورکیا نەیاری هەرچەشنە گرژیی نانەوەو ئاژاوەگێڕیی دژی ئێرانە.