وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445030-وتووێژی_تەلەفۆنیی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_عومان
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەید بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی شانشینی عومان ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرس و بابەتی جێی سەرنجی هەردوولا بیروڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2026-06-25T14:36:58+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2026 13:05 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەید بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی شانشینی عومان ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرس و بابەتی جێی سەرنجی هەردوولا بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم وتووێژەدا لایەنەکان پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورموزەوە و ئەو ڕێکخستنە کاتیانەی کرد کە بۆ ماوەیەکی ٦٠ ڕۆژە پێشبینی کراون، و جەختیشیان کرد لەسەر گرنگایەتی بەردەوامبوونی هەواهەنگی و ڕاوێژکاریی دوولایەنە و هاوکاریی تەکنیکی و پسپۆڕانە لەم بوارەدا. وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان هەروەها بە دەربڕینی ڕەزامەندییان لە دەسکەوتەکانی سەفەری ئەمدواییەی شاندی ئێرانی بۆ مەسقەت و دانوستانە ئەنجامدراوەکان، پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستیی بەردەوام کردنی وتووێژ و ڕاوێژەکانیان و بەدواداچوونی بابەتەکانی دڵخواز و گرنگ بۆ هەر دوولایەن لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە و بە هاوکاریی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات.