سپا: تێپەڕینی سەلامەت بە گەرووی هورموزدا تەنیا لە ڕێگا ڕاگەیەندراوەکانی ئێرانەوە گونجاوە
دوابەدوای ڕاگەیاندرانی ڕێڕەوێکی نوێ بۆ تێپەڕینی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا بەبێ ئاگادارکردنەوە و هەواهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن هەندێ وڵاتەوە، هێزی دەریایی سپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وشداریدا: هەواهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورموزدا تەواو پێویستە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سپای پاسداراندا هاتووە: هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە تاکە ڕێگەی ڕێگەپێدراو بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورموزدا ڕێگا ڕاگەیەندراوەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە. هاتووچۆی کەشتیەکان لە ڕێگای دیکەوە زۆر مەترسیدار و قەدەغەیە، و وشدار دەدەین کە خۆتان لە هەر جۆرە هاتووچۆیەک لە دەرەوەی ڕێگا ڕاگەیەندراوەکان بەدوور بگرن. هەواهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سپا بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورموزدا لە ڕێگەی کەناڵی شازدەوە پێویستە و کەشتییە سەرپێچیکاران بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.