هێزی دەریایی سپای پاسداران وەڵامی دەسدرێژکاری و پەیمانشکێنی ئەمریکای دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445058-هێزی_دەریایی_سپای_پاسداران_وەڵامی_دەسدرێژکاری_و_پەیمانشکێنی_ئەمریکای_دایەوە
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەر کردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد هێزی دەریایی سپای پاسداران لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنەکانی کۆبوونەوەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کردە ئامانج .
(last modified 2026-06-27T14:04:27+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2026 15:25 Asia/Tehran
  • هێزی دەریایی سپای پاسداران وەڵامی دەسدرێژکاری و پەیمانشکێنی ئەمریکای دایەوە

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەر کردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد هێزی دەریایی سپای پاسداران لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنەکانی کۆبوونەوەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کردە ئامانج .

بەیاننامەی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی  ئیسلامی ئێران  بەم جۆریەیە : 

بسم الله قاصم الجبارین

فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَیْکُمْ فَاعْتَدُوا عَلَیْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَیْکُمْ ۚ

دوابەدوای پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبنان، چەند کاتژمێر لەمەوبەر ڕژیمی پەیمان شکێنی ئەمریکاش وەک هەمیشە بەڵێنەکەی خۆی پێشێل کرد و بە بیانووی ڕێگری کردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکی سەرپێچکار  لە  ڕێگای  قەدەخەکراوی گەرووی هورمز بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد. لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شوێنەکانی جێگیر بوونی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە ناوچەکەدا  کردە ئامانج. بە پێی بڕگەی  پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ، کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ؛ بەڵام ئەمریکا بە هاندانی لایەنە جیاوازەکان هەوڵیدا ئەم بەڵێنە پێشێل بکات، کە وەڵامی پێویستی پێی درا و لە داهاتوودایشدا هەروا دەبێت ئەگەر  ئەو دەستدرێژییە دووپات بێتەوە، وەڵامی ئێمە لەمە بەرفراوانتر دەبێت.