ماڵئاوایی مێژوویی، نەتەوەی ئێران جارێکی دیکە حیماسە دەخولقێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445124-ماڵئاوایی_مێژوویی_نەتەوەی_ئێران_جارێکی_دیکە_حیماسە_دەخولقێنێ
نەتەوەی ئێران لەم ماڵئاواییە مەزنە ، بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئیرادەیەکی تژی لە ئومێد ، جارێکی دیکە وەفاداری خۆیان بە ڕێباز و ئارمانجەکانی ئەو ڕێبەرە خەباتکارە شەهیدە نیشان ئەدەن .
(last modified 2026-07-02T14:02:36+00:00 )
ته‌مووز 02, 2026 17:32 Asia/Tehran
  • ماڵئاوایی مێژوویی، نەتەوەی ئێران جارێکی دیکە حیماسە دەخولقێنێ

نەتەوەی ئێران لەم ماڵئاواییە مەزنە ، بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئیرادەیەکی تژی لە ئومێد ، جارێکی دیکە وەفاداری خۆیان بە ڕێباز و ئارمانجەکانی ئەو ڕێبەرە خەباتکارە شەهیدە نیشان ئەدەن .

ئێرانی ئیسلامی لە یەکێک لە پڕشکۆترین خولەکانی مێژوویی خۆیدا وەستاوە؛کاتێکی مێژوویی کە گەلی ئێران لە ماتەمینی  ڕێبەری  ژیر و زانای شۆڕش، خەباتگێڕی ماندوو نەناس و ئاڵاهەڵگری بەهێزی بەرخۆدان کۆدەبنەوە.  مەسعوودی پزشکیان  سەرۆک کوماری ئێرانی ئیسلامی  لە پەیامێکدا بە بۆنەی  ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پیرۆزی  ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش، بە وتنی ئەوەی  کە شەهیدبوونی ڕێبەری شەهید، سەرەتای  وەرزێکی نوێیە لە هاوپشتی و کۆڵنەدانی نەتەوەی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و داهاتووی وڵات بەندە بە یەکڕیزیی نیشتمانی و خۆڕاگری لە بەرامبەر زێدەخوازەکان. پزشکیان هەروەها وێڕای  ئاماژە بەوەی  کە نەتەوەی ئێران جارێکی دیکە لەم ماڵئاواییە مێژووییەدا، سەرەڕای خەمێکی گەورە،  حیماسە دەخوڵقێنێت  ڕایگەیاند: ئەو ئاڵایەی کە ڕێبەری شەهید بۆ بەرزمانەوەی لەو ساڵانە خەباتی کرد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە هەڵکردنی، هەرگیز لەسەر زەوی نامێنێتەوە.  لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرمی، کەسایەتییە سیاسییەکان و گرووپە جەماوەرییەکان لە ڕێوڕەسمی پرسەو ماڵئاوایی ڕێبەری شەهیدی موجاهید لە گڵکۆی پاکی  ئیمام خومەینی (ڕ.ە) کرد و وتی: ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن و ماڵئاوایی لە ڕێبەری شەهیدی موجاهید لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە لەگەڵ  ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان و گروپە جەماوەرییەکان، بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە ڕێبەر و شەهیدی موجاهید”. بەقایی وتی: میوانانی نزیکەی 100 وڵاتی جیهان لە مەراسیمەکەدا ئامادە دەبن، لەوانە سەرۆکی  حکومەتەکان ، سەرۆکان و نوێنەرانی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە یان نوێنەری تایبەتی حکومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسانی  فەرمی دیکە .