سەردار قائانی: ویستی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا بەرزتر دەبێتەوە
فەرماندەری هێزی قودسی سپا وتی کە بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، دەبێتە هۆی بەرزتر بوونەوەی ویست و ورەی گەلانی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمەریکا.
سەردار سەرتیب ئیسماعیل قائانی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئایەتووڵڵا سەید عەلی خامەنەیی ڕێبەری موجاهدی شەهید لە پەیامێکدا پێیداگرت: بەڕێکرانی بێوێنەی تەرمی پاکی ئیمامی شەهیدمان لە عێراق هەروەک بەڕێکرانی بەشکۆی تەرمی شەهیدان سلێمانی و ئەبوومەهدی، مشتە لێکهەڵپێکراوەکانی دوو گەل بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بەهێزتر و هێڵی سووری تۆڵەسەندنەوە تۆختر دەکات.ناوبراو جەختیشی کرد: داخوازی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی ئێران لەلایەن عێراقییەکانەوە و پلانداڕشتنێکی بەربڵاو بۆ ئەم ڕووداوە مێژییە لە لایەن حکومەت و گەلی عێراقەوە، ئەوە بۆ هەموو جیهانییان دەردەخات کە چ پێوەندییەکی قووڵ لە نێوان دوو گەلی مەزنی عێراق و ئێراندا هەیە. فەرماندەری هێزی قودسی سپا وتیشی: پشتیوانیی ڕێبەری موجاهدی شەهیدمان لە گەلی مەزنی عێراق و هاتنە مەدانەوەی مەرجەعییەتی ئایینی بووە هۆی ئەوەی شەهید سولەیمانی لەگەڵ لاوانی خەباتکاری عێراقی لە یەک سەنگەردا دژ بە داعش و ئەمریکای دەسدرێژکار شەڕ بکات تا ئەوەی کە ترەمپی جەنایەتکار قارەمانی ئەم دوو گەلەی هاوڕێ لەگەڵ فەرماندەری باڵای حەشدی شەعبی "ئەبوومەهدی موهەندیس" شەهید کرد.