پزشکیان: حیساباتی دوژمن لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد، بێ ئاکام مایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445894-پزشکیان_حیساباتی_دوژمن_لەسەر_بنەمای_ژیریی_دەسکرد_بێ_ئاکام_مایەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حیساباتی دوژمن بۆ ناهێمن کردنی کەشی ناوخۆی ئێران، سەرباری کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەسکرد، تۆڕی سیخوڕیی، بێ ئاکام ماو خەڵک بەئامادەبوون و خۆڕاگرییان، پێشیان بەهاتنەدی ئەو ئامانجانە گرت.
(last modified 2026-08-10T14:42:07+00:00 )
ئاب 10, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • پزشکیان: حیساباتی دوژمن لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد، بێ ئاکام مایەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حیساباتی دوژمن بۆ ناهێمن کردنی کەشی ناوخۆی ئێران، سەرباری کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەسکرد، تۆڕی سیخوڕیی، بێ ئاکام ماو خەڵک بەئامادەبوون و خۆڕاگرییان، پێشیان بەهاتنەدی ئەو ئامانجانە گرت.

مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی موجاهیدان لە غوربەتدا بەئاماژە بە جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە بەئامانجگرتنی ژێرخانگەلی وەک کارەباو وزە و ئامادەبوونی تۆکمەوتەواوی خەڵکی ئێران لە گۆڕەپانە جیاجیاکانی شەڕی ١٢ رۆژەو ڕەمەزانی، بێوێنە نرخاند و وتی: خەڵک بە ئامادەبوون لە مەیدان، حیساباتی دوژمن کە لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد داڕێژرابوو، بێ ئاکام ماو هەڕەشەو گوڕەشەکانیان وەک دەرفەت قۆستەوەو هەموو هاوکێشەکانی دوژمنیان بە یەکێتی و یەکڕیزیی شکست پێ هێنا. پزشکیان وتی: سەرباری هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایش و گوشاری ئابووری، حیساباتەکانیان بۆ لاوازکردنی ئێران بێ ئاکام بووە. پزشکیان بەئاماژە بە ستراتژیی ژیرانەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: بەڕێزیان بە گۆڕینی هەڕەشەکان بۆ دەرفەت، وڵاتی بەسەر قەیرانەکاندا تێپەڕاند و حیساباتی دوژمنان بۆ ناجێگیرکردنی دۆخی ناوخۆی وڵات و ڕووخان، بەئامادەبوون و بەرخۆدانی گەل، بێ ئاکام مایەوە. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا بۆسەر ژێرخانەکانی ئێران، ڕێزی گرت لە کردەوەی بەڕێوەبەرانی بواری وزەو راژەکارییە گشتییەکان لەکاتی شەڕدا. پزشکیان وتیشی: دەبێ لەهەمبەر دەسدرێژکاریی، زوڵم و ملهوڕیدا ڕاوەستین و هەرگیز سەردانەنەوێنین. دوژمنان دەیانویست گەلی ئێران بەچۆکدا بێ، بەڵام ئەوە میللەت بوو کە بەوپەڕی تواناوە خۆڕاگریی کردو بەرەوڕوویان وەستایەوە. سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد؛ یەکێتی، هاوکاری و خۆڕاگریی لەهەمبەر دەسدرێژکاریی و گوشاری دەرەکی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەربازبوونی وڵات لە قەیرانەکانی ئەم دواییە بووە.