قالیباف: گەرووی هورمز هەتا هەڵوەشانی گەمارۆ و بایکۆتی نەوت ناکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446086-قالیباف_گەرووی_هورمز_هەتا_هەڵوەشانی_گەمارۆ_و_بایکۆتی_نەوت_ناکرێتەوە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەڵێ: گەرووی هورمز تاکاتێک کە ئەمریکا بڕگەکانی لێک گەیشتننامە جێبەجێ نەکا، ناکرێتەوە.
(last modified 2026-08-18T14:06:26+00:00 )
ئاب 18, 2026 17:34 Asia/Tehran
  • قالیباف: گەرووی هورمز هەتا هەڵوەشانی گەمارۆ و بایکۆتی نەوت ناکرێتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەڵێ: گەرووی هورمز تاکاتێک کە ئەمریکا بڕگەکانی لێک گەیشتننامە جێبەجێ نەکا، ناکرێتەوە.

محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کۆڕی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی: هەڵوەشانی گەمارۆ و سزاکان، سامان و پارەی بلۆکە کراوی ئێران، لابرانی بایکۆتی نەوتی و کۆتایی هەڕەشەو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەهەموو بەرەکاندا، لە شەرت و مەرجی کرانەوەی گەرووی هورمزە. سەرۆکی مەجلیسی ئێران هەروەها جەختی کرد؛ ئێران لەهەمبەر کردەکانی لایەنی بەرامبەر، ئامادەی وەڵامدانەوەیەو هەلی ڕەخساو لەکاتی ئاگربەس و نەهێشتنی گەمارۆ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی ئابوری و بنیات نانەوەی توانای بەرگریی ئێران، کەڵکی لێوەرگیراوە. لەهەمان کاتدا، عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە جیاوازیی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران لەبەراوەرد لەگەڵ پێش شەڕ، وتی: سەردەمی دوای شەڕی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەتەواوەتی جیاوازە دەبێ لە سەردەمی پێش شەڕ و وێناکردنی ئێرانی لاواز بەتەواوەتی لەبەین چووە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وەهمی تازەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گەرووی هورمز، وتی: هەروەک چۆن ترەمپ ناوی کەنداوی هەمیشە فارسی بە دروستی نووسیوە، بەم زووانە وەهمەکەی سەبارەت بە گەرووی هورمز یان دەگۆڕدرێ یان وەهمی ئەو کابرا وەهمییە، دەگۆڕین. غەریب ئابادی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بە هەڕەشە و نمایشی دەسەڵات دەستبەسەر گەرووی هورمزدا ناگیرێت و ئێرانیش لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە ناکات. باسی لەوەشکرد، گەرووی هورمز لەبنەڕەتڕا هی ئێران بووە و هەیەو دەبێت و کرانەوە یان داخرانیشی بەدەست ئێرانە.