وشدارییدان بە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس: یارمەتیی ئەمریکا مەدەن
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وشداریی دا: هەرچەشنە یارمەتیدان و ئاسانکاریی بۆ سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا بەمانای هاوبەشبوون و هاوکاربوونە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
سەرلەشکری فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی وتی: وڵاتانی دەڤەری باشووری کەنداوی فارس کە لە بەیاننامەو ڕاگەیێندراوی جیاجیادا ڕایدەگەیێنن ڕێگە بە ئەمریکا نادەن خاکەکەیان دژی ئێران بەکاربهێنێت، دەبێت بزانن کە هیچ شتێک لە چاوی ئێمە شاراوە نامێنێتەوە. وتیشی: رێی تێناچێت کە ئەم ژمارە زۆرەی فڕۆکەی سەربازی، بەتایبەتی فڕۆکەی سووتەمەنیهەڵگر، بەبێ ئاگاداری وڵاتانی میواندار لە بنکە ناوچەییەکاندا جێگیر کرابن. سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی هەروەها وتی : هۆشداری دەدەین، هەر جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا، وەکو بەشداریکردن لە گشت کردە سەربازییەکانی ئەمریکادا هەژمار دەکرێ.