پزیشکیان: هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ گەلی ئێران بەچۆکدا بێنێ
سەرۆک کۆماری ئێران لە مەراسیمی پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەمووان بە بڕیارە بەکۆمەڵەکان، وتی: هیچ هێز و دەسەڵاتێک ناتوانێ گەلی ئێران ناچار بە تەسلیمبوون بکا.
مەسعود پزیشکیان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە مەراسیمی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو لە مەرقەدی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمنان پێیان وابوو ئێران، دەڕووخێ و بەپێی لێکدانەوەکانیان پێیان وابوو بە جێبەجێکردنی ئەو کردارانە، ئێران دەبێ بە ڤەنزوێلا بەڵام نەک وەها شتێک ڕووی نەدا، بەڵکوو ئێران بوو بە دەسەڵاتێک کە جیهان لەهەمبەر خۆڕاگریی، یەکدەنگی و یەکگرتوویی گەلی ئێران، سەری سوڕما. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە دوژمنان بەئاشکرا ڕایدەگەیێنن کە توندترین یان تێکشکێنەرترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن، جەختیکردەوە، بێگومان خەڵکی ئێمەش بەوپەڕی تواناوە بۆ بەرەڤانی لە ئێران و ئارمانجەکانی شۆڕش، ئامادەن.