وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ بەرەڤانیی لە ئێران، پێشوازیی لە دیپلۆماسیی مەزنانەو شکۆمەندانەش دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447558-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_بەرەڤانیی_لە_ئێران_پێشوازیی_لە_دیپلۆماسیی_مەزنانەو_شکۆمەندانەش_دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەهەموو کات زیاتر ئامادەیی بەرگرییکردن لەخۆمانمان هەیە، لەهەمان کاتدا ئامادەین بۆ پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی بە مەرجێک شەرافەتمەندانەو شکۆدار بێت و مافەکانی گەلی ئێرانیش مسۆگەر بکات. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ شەڕخوازیی و سەرکێشیی تازە، پلانێکی وێرانکەرتر لە شەڕەکانی ١٢و ٤٠ رۆژەیان ئامادە کردووە.
(last modified 2026-10-19T11:36:42+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2026 17:45 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەهەموو کات زیاتر ئامادەیی بەرگرییکردن لەخۆمانمان هەیە، لەهەمان کاتدا ئامادەین بۆ پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی بە مەرجێک شەرافەتمەندانەو شکۆدار بێت و مافەکانی گەلی ئێرانیش مسۆگەر بکات. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ شەڕخوازیی و سەرکێشیی تازە، پلانێکی وێرانکەرتر لە شەڕەکانی ١٢و ٤٠ رۆژەیان ئامادە کردووە.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی 52مین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا ڕایگەیاند: مەرجەکانمان بە تەواوی ڕوونە و لە شێوەی پێشنیارێکی 7 ڕۆژەدا خرایە بەردەم ئەمریکا، و ئەوانیش بۆچوونی خۆیان خستەڕوو، ئێمەش تا بەوساتەوەختە خەریکین وەڵامی دەدەینەوە. بە بۆچوونی ئێمە پلانی 7 ڕۆژە لەسەر مێزە و ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستگۆیانە بجوڵێتەوە کە ئەوەش بوونی نییە، ڕێگاکە ڕوونە ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەن، گەرووەکە لە ڕۆژی شەشەمدا دەکرێتەوە و لە ڕۆژی حەوتەمدا دانوستانەکان دەست پێدەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکاندا بەهیچ لەونێک ناچەمینەوە، زیاتر لە ڕابردوو ئامادەیی بەرگریی کردن لەخۆمانمان هەیە، لەهەمان کاتدا ڕێگای دیپلۆماسی دەگرینەبەر بەو مەرجەی مەزنانەو شکۆدار و شەرافەتمەندانە بێ و مافەکانی گەلی ئێرانیش دابین بکات ئامادەین.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ئەمریکییەکان نووسی: هێزە چەکدارەکانی ئێران پلانێکیان بۆ سەرکێشی نوێی دوژمن ئامادە کردووە کە لە شەڕەکانی ١٢ و ٤٠ ڕۆژە وێرانکەرترە.

موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی، لە سۆشیال میدیادا نووسی: وەهم و هەڕەشەی دووبارەی ئەم ڕۆژانە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنیستی، واقیعی مەیدان ناگۆڕێت.

جەختیشی کرد؛ هێزە چەکدارەکانمان پلانێکیان بۆ سەرکێشی نوێ ئامادە کردووە کە لە شەڕەکانی ١٢ و ٤٠ ڕۆژە وێرانکەرترە.

سکرتێری  ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەکۆتاییشدا وتی: پلانی نوێی ئۆپەراسیۆنی ئێران بەپێی ئەو ڕێسایانەی کە ئەوان دەیزانن بەردەوام نابێت.