تانکی پلاستیک کاریگەری لەسەر وەچە خستنەوە دادەنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i399468-تانکی_پلاستیک_کاریگەری_لەسەر_وەچە_خستنەوە_دادەنێت
ئەندازیارێکی خۆراک باس لەوەدەکات، ئەو تانکییە پلاستیکییانەی لە بازاڕ هەیە و دەفرۆشرێن، دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2021 10:57 Asia/Tehran
  • تانکی پلاستیک کاریگەری لەسەر وەچە خستنەوە دادەنێت

ئەندازیارێکی خۆراک باس لەوەدەکات، ئەو تانکییە پلاستیکییانەی لە بازاڕ هەیە و دەفرۆشرێن، دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی بەکارهێنانی تانکی پلاستیک هۆشداری دەدات و نوسیویەتی "ئەو تانکییە پلاستیکییانەی لە بازاڕ هەیە دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو تانکییە پلاستیکییانەی لە بازاڕ هەیە پێکهاتەکەی لە پۆلی ئەپیلین و بیپ فینۆڵ، چڕکراوی پۆلی ئەپیلین پێکدێت کە زیانی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی بەکارهێنەرانی ئاوەکەی دەبێت، کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە 25 تێپەڕ دەکات کە لە هاویندا دەگاتە سەر و 45 پلە لە گەرمی ماددەکان دەست بەتوانەوە دەکەن و لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبن و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و دەشڵێت، هەروەها ئەوخەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەکەن توشی داخوران دەبن و تێکەڵی ئاوەکە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل-ە.

روونیشیکردووەتەوە، بیپ فینۆڵ سیستەمی کوێرە رژێنەکان تێکدەدات، وەک پەنکریاس و ئەدڕیناڵ کۆرتێکس، گونەکان و پایرۆید و پتیوتەری و هێلکەدان، هەروەها دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە، کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.