درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاریی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i412529-درێژترین_شەمەندەفەری_گەشتیاریی_جیھان
درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاریی جیھان کە داگری ١٠٠ کوپەیە، ڕۆژی شەممە بە بڕینی یەک و نیو کیلۆمەتر ڕێگا، بە نێو چیاکانی «ئاڵپ»ی سوییسڕا تێپەڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2022 14:28 Asia/Tehran
  • درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاریی جیھان

درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاریی جیھان کە داگری ١٠٠ کوپەیە، ڕۆژی شەممە بە بڕینی یەک و نیو کیلۆمەتر ڕێگا، بە نێو چیاکانی «ئاڵپ»ی سوییسڕا تێپەڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فەراڕوو، هێڵی ئاسنی «ڕاتین» ڕایگەیاند، ڕەچەی جیھانیی درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاریی لە ئاھەنگێکدا کە بە بۆنەی ١٧٥ ساڵەی دامەزراندنی هێڵی ئاسنی سوییسڕا، شکاندووە.

ئەم شەمەندەفەرە هەزار و ٩١٠ مەترییە کەلە ٢٥ شەمەندەفەری چەند بەشە پێکھاتووەو ١٥٠ ڕێوینگ هەڵدەگرێ، بەناو چیاکانی «ئاڵپ» لە کانتۆنی «گراوبۆندێن» لە ڕۆژهەڵاتی سوییسڕا تێ پەڕی.

شەمەندەفەری «کروز ئەلپاین» کە لە پێڕستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆدا تۆمارکراوە، لە ماوەی کەمتر لە ٤٥ خولەکدا ڕێگای پێچاوپێچی «پرێدا» ھەتا «ئەلڤانیۆ»ی بڕی.

هەرچەندە شەمەندەفەرە بارهەڵگرەکان بە درێژایی زیاتر لە سێ کیلۆمەتر، گەورەتریشن، بەڵام ئەم شەمەندەفەرە درێژترین شەمەندەفەری گەشتیارییە کە ھەتا ئێستا وەجوڵە کەوتووە.