کانونی دوھەم 09, 2023 23:58 Asia/Tehran
  • ئەگەری داکەوتنی مانگە دەستکردەکەی ئەمریکا لە نزیک نیمچە دوورگەی کۆریا

وەزارەتی زانستی کۆریای باشوور ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا لەوەی کە مانگە دەستکردە خانەنشینکراوەکەی ئەمریکا بۆی ھەیە لە نیمچە دوورگەی کۆریا یان لە گردوپەڕی دا داکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپ، مانگی دەستکردی «بودجەی تیشکی زەوی (ERBS) » کە لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی هەڵمژینی وزەی خۆر ھەڵدرایە گەردوون، دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی کە دەیان ساڵ بەردەوام بووە، خەریکە بەڕووی زەوی دا بە دەبێتەوە.

وەزارەتی زانست و وەزارەتی پەیوەندییەکانی کۆریای باشوور دەڵێن: پێدەچێت ئەم مانگە دەستکردە بکەوێتە سەر نیمچە دوورگەی کۆریا لە نێوان کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی ئەمشەو تا کاتژمێر ١:٢٠ خولەکی بەیانی بەکاتی خۆجێیی.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی زانستی کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە کە زۆربەی مانگە دەستکردەکان لە کاتی چوونە ناو بەرگەهەوای زەوی بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی بەرگەهەوا لەناو دەچن، بەڵام خەڵک ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی هەندێک پارچەو یان کەرەستەکانی ئەم مانگە دەستکردە بوونەوە نیگەران نەبن.

سەرپەیڤ