پێشانگای پیشەی دەستی و ھۆزە ئێرانییەکان لە شاری ئیسفەهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i417675-پێشانگای_پیشەی_دەستی_و_ھۆزە_ئێرانییەکان_لە_شاری_ئیسفەهان
حەڤدەهەمین پێشانگای پیشەی دەستی، دیاری و ھۆزە ئێرانییەکان لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیسفەهان بە ئامانجی ناساندنی تواناکانی هونەرمەندانی ئێرانی بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2023 12:09 Asia/Tehran
  • پێشانگای پیشەی دەستی و ھۆزە ئێرانییەکان لە شاری ئیسفەهان

حەڤدەهەمین پێشانگای پیشەی دەستی، دیاری و ھۆزە ئێرانییەکان لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئیسفەهان بە ئامانجی ناساندنی تواناکانی هونەرمەندانی ئێرانی بەڕێوەچوو.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، حەڤدەهەمین پێشانگای کاری دەستی، دیاری و ھۆزە ئێرانییەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (١ تا ٥ی مانگی مای ٢٠٢٣) لە شاری ئیسفەهان بەڕێوەبراو خەڵک و هونەرمەندان و گەشتیاران پێشوازییەکی باشیان لەم پێشانگایە کرد.

Image Caption

لە پێشانگای پیشە دەستییەکان و ھۆزەکانی ئێران لە شاری ئیسفەهان، هەموو جۆرە دەستکار، فەرش و گڵێمی دەستچنی ئێرانی و بەرهەمی هونەریی دیکە نمایش کران.

Image Caption

بوونی ڕەشماڵەکانی خێڵی قەشقایی و بەختیاری و ناساندنی شێوازی ژیان و داب و نەریتی خێڵەکە بە لێنانی خواردنی جۆربەجۆری نەریتی و نانی خۆماڵی جوانیی پێشانگای پیشە دەستییەکان و ھۆزەکانی ئێرانی زیاتر کرد.

Image Caption

ئامادەبوونی هونەرمەندانی خاوەنکارو ناساندنی دوایین دەستکەوتەکانیان لە بواری بەرھەمە چنراوە نەریتییەکانیش، نوێنگەیەکی تایبەتیی دیکەی پێشانگای پیشەی دەستی و ھۆزە ئێرانییەکان بوو لە شاری ئیسفەهان کە لەلایەن خەڵک و هونەرمەندانەوە پێشوازیی لێکرا.

Image Caption

ئینجا لەنێو تەواوی ئەمانەدا ھۆبەی تایبەت بە کوردانی سنە بە برساق و کلانەو بژی و خواردنە خۆماڵییەکانیانەوە جێی و شوێنێکی تایبەتیی ھەبوو لە نێو بەشدارانی حەڤدەهەمین پێشانگای پیشەی دەستی، دیاری و ھۆزە ئێرانییەکانی ئیسفەھان.

Image Caption