ئەنجام درانی سەرکەوتووانەی یەکەم نەشتەرگەریی موتوربەکردنی مۆخی ئیسقان لە سنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i419730-ئەنجام_درانی_سەرکەوتووانەی_یەکەم_نەشتەرگەریی_موتوربەکردنی_مۆخی_ئیسقان_لە_سنە
ڕۆژی ٢١ی بانەمەڕی ڕابردوو، یەکەمین نەشتەرگەریی موتوربەکردنی مۆخی ئێسک لە بەشی چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەی بیعسەتی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران بە سەرکەوتوویی بۆ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان کە توشی وەرەمی «ویلمز» ببوو، ئەنجامدرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2023 13:43 Asia/Tehran
  •  ئەنجام درانی سەرکەوتووانەی یەکەم نەشتەرگەریی موتوربەکردنی مۆخی ئیسقان لە سنە

ڕۆژی ٢١ی بانەمەڕی ڕابردوو، یەکەمین نەشتەرگەریی موتوربەکردنی مۆخی ئێسک لە بەشی چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەی بیعسەتی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران بە سەرکەوتوویی بۆ منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان کە توشی وەرەمی «ویلمز» ببوو، ئەنجامدرا.

لەمبارەیەوە دکتۆر «بورهان مورادوەیسی» کە بەرپرسی تیمی چارەسەری ئەم نەشتەرگەرییە بووە ڕایگەیاندووە کە: موتوربەکردنی مۆخی ئێسک یەکێکە لە شێوازە نوێیەکانی چارەسەریی نەخۆشانی شێرپەنجە، ئەمەش هیوای چاکبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشانەی زیاتر کردووە.

ناوبراو بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم نەشتەرگەرییە وتیشی: ئەم کوڕە هەشت ساڵانە ڕۆژی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ تووشی وەرەمی «ویلمز» بووە و وەک یەکەم نەخۆش لە بەشی موتوربەکردنی  ئێسک لە نەخۆشخانەی بیعسەتی لە شاری سنە وەرگیرا.

وتیشی: ئەم منداڵە دوای کۆتایی ھاتنی سەرکەوتووانەی خولی چارەسەرییەکەی و ڕاھێنانی پێویست لەمەڕ ڕەچاو کردنی تەندروستی و ئاگاداریی لە خۆی  لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆی بەردەوام دەکات.