ته‌مووز 30, 2023 16:36 Asia/Tehran
  • ئەو خواردنانەی لە هاویندا فێنکت دەکەنەوە

گەرما دەبێتە هۆی درووستکردنی کۆمەڵە ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ جەستەی مرۆڤ، لەوانە کێشەی زۆر ئارەقە کردن، خەوتن، زوو ماندووبوون، کەمبوونەوەی تەرکیز، دابەزینی فشاری خوێن، وشکبوونەوەی پێست و چەندین کێشەی تر.

ڕۆژنامەی المرسال العربیە ناوی چەند خۆراکێکی ئاشکرا کردووە کە دەبنە هۆی بە فێنک هێشتنەوەی جەستە و کەمتر هەوستکردن بە گەرما، ئەمانەش هەندێک لەو خۆراکانەن:

١- ماست و میوە: تێکەڵکردنی ماست و میوە باشترین خواردنە بۆ نانی بەیانی لە وەرزی گەرمادا، میوە بڕێکی زۆر لە ئاوی تێدایە و رێگریی دەکات لە وشکبوونەوەی جەستە.

ماستیش دەوڵەمەندە بە چەندەها بەکتریای بەسوود کە رێگریی دەکەن لە ژەهراوییبوون بە خواردنی پیس، ئەمە زۆر گرنگە بۆ وەرزی گەرما، چونکە لە هاویندا ژەهراویبوون بە خواردنی پیس زۆر دەبێت.

٢- سەوزە:بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە، بە تەنها شلەمەنی بەس نییە، بەڵکو پێویستە لەگەڵیشیدا ئەو خواردنانە بخورێن کە رێژەیەکی زۆر لە ئاویان تێدایە، وەک سەوزە.

پێویستە خۆت بپارێزیت لە زۆر کوڵاندنی سەوزە، چونکە دەبێتەهۆی لەناوبردنی مادە سوودبەخشەکانی ناوی لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاو تێیدا.

پەتاتەی کوڵاو

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات دەبنەهۆی رێگرییکردن لە هیلاکبوون بەهۆی گەرماوە، شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لە وەرزی گەرمادا ژەمی بچووکی پر لە کاربۆهیدرات و نیشاستە بخورێت، بەمشێوەیە ئاستی شەکر لە خوێندا بە جێگری دەمێنێتەوە.

٣- کوزەڵە: شارەزایانی تەندروستی پێیانوایە لەرێگەی عارەقکردنەوەی زۆرەوە کانزای ئاسن لە جەستەدا کەمدەبێتەوە، بۆیە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کانزای ئاسن و لە هەمانکاتدا دەبنەهۆی فێنککردنەوەمان بەهۆی هەبوونی ئاوی زۆر لە پێکهاتەکەیاندا، بریتییە لە کوزەڵە.

٤- نەعنا: هەرچەندە نەعنا نابێتەهۆی فێنککردنەوەی هەموو جەستە، بەڵام دەبێتەهۆی فێنککردنەوەی زمان و ناو دەم و بەمەش هەستێکی پاک و فرێش بەو کەسە دەبەخشێت.

٥- پیاز: لە پێکهاتەی پیازدا مادەیەک بوونی هەیە بەناوی (کوێرسێتین) کە کاریگەری هەیە دژی مادەی هیستامین لە جەستەدا، مادەی هیستامین یەکێکە لەو مادانەی لە گەرمای زۆردا دەردەدرێت و دەبێتەهۆی دروستبوونی چەند ناڕەحەتییەک.

٦- مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە دەبێتەهۆی باڵانسکردنی رێژەی شلەمەنی لە جەست.

 

سەرپەیڤ