ئاب 01, 2023 13:09 Asia/Tehran
  • بە زەیتی زەیتوون یادەوەریت بپارێزە

لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا، ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەکرێ كە دەیانەوێت یادەوەرییان بپارێزن و ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیی بیرچوونەوە كەم بكەنەوە، ئەویش بە خواردنی زەیتی زەیتوون.

ئاژانسی "سكای نیوز" بڵاوی كردووەتەوە، توێژینەوەكە لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی خۆراكی ئەمەریكی لە شاری بۆستن كە ئەمڕۆ دووشەم لە شاری بۆستن بەڕێوە چوو، تێیدا 90 هەزار كەس بەشدارییان كردبوو، دەركەوت ئەوانەی ئارەزووی زەیتی زەیتوون دەكەن، ئەگەری مردنیان كەمترە.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر لە نیو كەوچك زەیتی زەیتوونیان خواردووە، ئەگەری مردنیان و نەخۆشیی بیرچوونەوەیان بە ڕێژەی 28٪ كەمتر بووە.

كۆنی دیكمان ڕاوێژكاری خۆراك لە نەخۆشخانەی سانت لویس، لەسەر توێژینەوەكە گوتی، "ترشی چەوریی ئۆمیگا 3 ناسراوە بەوەی سوود بە دژە هەوكردن دەبەخشێت، زەیتی زەیتوونیش سەرچاوەیەكی باشی ئەم ترشەیە". بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی UPI

ڕێجیمێكی باش بە زەیتی زەیتوون، دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم بكاتەوە، ڕەنگە لە ڕێی یارمەتیدانی باشتركردنی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ و كاركردنی بۆڕییەكانی خوێنیش بدات. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوەی بۆ دڵ باشە بۆ مێشكیش باشە.

 

 

 

سەرپەیڤ