چ پێوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل‌ و زیادبونی کێشە خێزانییەکاندا هەیە؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i420433-چ_پێوەندییەک_لەنێوان_بەکارهێنانی_مۆبایل_و_زیادبونی_کێشە_خێزانییەکاندا_هەیە
پسپۆڕانی سەر بەپەیمانگای توێژینەوەی خێزانیی لەئەمریکا بونی پەیوەندییەکیان لەنێوان زیادبونی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان ‌و قوڵبونەوەی کێشە خێزانییەکان پشتڕاستکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2023 11:52 Asia/Tehran
  • چ پێوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل‌ و زیادبونی کێشە خێزانییەکاندا هەیە؟

پسپۆڕانی سەر بەپەیمانگای توێژینەوەی خێزانیی لەئەمریکا بونی پەیوەندییەکیان لەنێوان زیادبونی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان ‌و قوڵبونەوەی کێشە خێزانییەکان پشتڕاستکردەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە؛ سەرقاڵبون بەمۆبایلە زیرەکەکان ‌و زۆربەکارهێنانی تۆرەکانی سۆشیال میدیا دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی سەرنجی کەسەکان دور لەژیان هاوبەش‌ و کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی پەیوەندیی‌ و کارلێککردن، دواجار ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچونی پەیوەندییەکە.

بەگوێره‌ى توێژینەوەکە، نزیکەی لەسەدا 15ی دایک‌ و باوکی گەنجان ، بەردەوام لەکاتی گفتوگۆکردن، دانیشتن بۆ ژەمەکان، یان تەنانەت لەبۆنە خێزانییەکاندا مۆبایل یان ئامێرە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەکاردەهێنن.

شارەزایان دەشڵێن، پڕۆسەی گەڕانی بەردەوام لەمۆبایلەکاندا دەبێتە هۆی گرنگینەدان بەهەست یان پێداویستییە سۆزدارییەکانی لایەنی بەرامبەر، ئەمەش وادەکات کێشەی گەورە لەسەر بابەتە سادەکان دروستبێت.

شارەزایان جەختیان لەوەکردەوە، پێویستە هاوسەرەکان بەئاشکرا لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل قسە بکەن، ئەوە جگە لەپێویستی تەرخانکردنی کاتێکی تایبەت بۆ یەکترە ؛ دور لەسەرقاڵبوون بە تەکنەلۆژی .