ئاب 10, 2023 13:23 Asia/Tehran
  • ئەم نیشانانە ئاماژەی تووشبوونی جگەرن بە نەخۆشیی

پەیمانگای کوالێتی و کارایی ئابوریی لە کەرتی تەندرووستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ گرفتی تەندرووستیی لە جگەردا، لە سەروویەوە زەردبوونی سپییەکانی چاو و پێست، ڕەنگی قاوەیی تۆخی میز، خوران لە تەواوی جەستەدا، ماندوێتی و لاوازی.

پەیمانگا ئەڵمانییەکە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە هۆکاری ئەم نیشانانە هەوکردنی جگەر بێت، لە خراپترین حاڵەتیشدا ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی سیرۆزیسیان شێرپەنجەی جگەرەوە بێت.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەستکردن بە فشار لە بەشی سەرەوەی سکدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ چەوری جگەر، هەروەها تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و هەستکردن بە ئاوسانی سک.

لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت هەر کە ئەم نیشانانە هەست پێکرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست، وەکو هەستکردن بە سک، پشکنینی خوێن، پێوانەکردنی کارکردنی جگەر، لاپارۆسکۆپی، سۆنەر، تۆمۆگرافی کۆمپیوتەر، جگە لە بایۆپسی جگەر. (وەرگرتنی  نمونەی شانەکانی جگەر)

 

 

 

سەرپەیڤ