ئاب 13, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • ئەو هۆكارانە چین رێگری لە خەوێکی باش دەكەن؟

پزیشكێكی پسپۆڕی خەو دەڵێ، مرۆڤ لە وەرزی هاویندا خراپتر دەخەوێت و بە بەراورد لەگەڵ وەرزەكانی تر، وەك پێویست ناخەوێت.

ماڵپەڕی "واع" بڵاوی كردووەتەوە، دكتۆر یلینا تساریۆڤا پسپۆڕی خەو، باسی هۆكارەكانی باش نەخەوتنی كرد، ئەوانیش بریتین لە بەرزی پلەی گەرمی هەوا لە ژووری نوستن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جێیەكە، ئەگەر كەسێك سەرچەفێكی ئەستووری زستانە بەكار هێنابێت، ئەو قوماشەی بەخۆیدا دەدات دەبێتە هۆی ئارەقەكردن.

ئەوەشی گوت كە لە ئەنجامی كەشوهەوای گەرمدا، ناهاوسەنگی گیراوەی خوێی "ئەلكترۆلایت" لە جەستەدا زیاد دەكات، ئەمیش لە بەرانبەردا دەبێتە هۆی خراپیی خەوتن.

پزیشكەكە ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ خەوتنێكی باش لە وەرزی هاویندا، پێش خەوتن هەواگۆڕكێیەكی باشی ژوورەكە بكرێت، دووركەوتنەوە لە زۆرخواردنەوەی ئاو و كەمكردنەوەی كافاین، بۆ ڕێگریكردن لە ناهاوسەنگی گیراوەی خوێی "ئەلیكترۆلایت” لە جەستەدا، سەرچەف و بەرگە پشتی دەبێت لە قوماشی سروشتی دروستكراو لە هاویندا بەكار بهێنرێت.

 

سەرپەیڤ