ئاب 29, 2023 16:42 Asia/Tehran
  • چەند رێگەیەكی كاریگەر بۆ نزمبونەوەی پلەی گەرمی لەش

كاتێك پلەی گەرمی جەستە بەهۆی گرفتێكی تەندروستییەوە بەرز دەبێتەوە، پێویستی بە چارەسەر هەیە و نابێت پشتگوێ بخرێت، چەند رێگەیەك یارمەتی نزمبونەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات.

1. رێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونكە جەستە شێداردەكاتەوە و پلەی گەرمی جەستە نزم دەكاتەوە.

2. خاولییەكی تەڕ لەسەر مەچەك، ناوچەوان، یان مل دابنێ، دەست و قاچەكانت فێنك بكەرەوە.

3. ئامێری فێنككەرەوە لە ماڵەكەت كارپێبكە، هەروەها پەنجەرەش بكەرەوە بۆئەوەی هەوا بگۆڕدرێت.

4. جلی تەنك بپۆشە، باشترە ئەگەر لە لۆكە دروستكرابێت.

5. دوربكەوەرەوە لە هەر چالاكییەك كە پلەی گەرمی جەستەت بەرز بكاتەوە، وەكو وەرزش كردن، باشترە لە شوێنێك پشو بدەیت.

6. ئەگەر پانكە دادەگیرسێنیت، دەفرێك سەهۆڵاو لەبەردەمی دابنێ، بەمشێوەیە هەواكە فێنكتر دەبێت.

تێبینی: ئەگەر پلەی گەرمییەكە بەرزبو و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك زیاتر مایەوە، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت.

 

سەرپەیڤ