ئه‌یلوول 03, 2023 21:06 Asia/Tehran
  • پسپۆڕان: بۆ ڕێگریی لەنەخۆشیی شێرپەنجەو نەخۆشییەکانی دڵ مۆز بخۆن

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن مۆز ڕێژەیەکی بەرزی ماددە خۆراکییەکانی تێدایە، هەر بۆیەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندرووستیی جەستەی مرۆڤ هەیە.

مۆز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵەکان و چەندین ماددەی خۆراکیی تر کە یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجەی خوێن ناهێڵێت و چەندین سوودی تەندرووستیی تریشی هەیە لەوانە:

باشکردنی مەزاج و بەهێزکردنی یادەوەریی

مۆز  تریپتۆفانی تێدایە کە ترشێکی ئەمینییە و ڕۆڵێکی سەرەکیی دەگێڕێت لە باشکردنی باری دەروونیی و پاراستنی یادەوەریی.

دژە رەبۆیە

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن ئیمپریال کۆلێج لەندەن ئەنجامدراوە، ئەو منداڵانەی ڕۆژانە تەنها یەک مۆز دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تەنگەنەفەسیی بەڕێژەی لەسەدا 34 کەمترە.

بۆ تەندرووستیی دڵ

مۆز ڤیتامین بی 6 و ڤیتامین C و پۆتاسیۆم و ریشاڵی تێدایە و بۆ باشکردنی تەندرووستیی دڵ بەسوودە، بەوپێیەی پۆتاسیۆم مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

مۆز سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سییە، کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی دروستبوونی ڕەگە ئازادەکان دەدات کە دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

 

 

 

سەرپەیڤ