ئه‌یلوول 04, 2023 13:39 Asia/Tehran
  • وشکبونەوەی دەم ئاماژەیە بۆ توشبون بەم 5 نەخۆشییە

وشکبونەوەی بەردەوامیی دەم، نیشانەیەکی باوەو پێویستە گرنگی پێبدرێت، بەوپێیەی لەوانەیە ئاماژەی توشبون بێت بەپێنج نەخۆشیی.

ئازاد ئیرۆمێلو پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ددان دەڵێت، "وشکبونەوەی بەردەوامی دەم، زۆرجار لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی هەڵەیەک لەجەستەدا هەیە، هەربۆیە کاتێک هەست بەبەردەوامی وشکبونەوەی دەم دەکەیت، ئەوە دەبێت ئەوکاتە ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ بکرێت".

ئەو پزیشکە دەڵێت، وشکبونەوەی بەردەوامیی دەم دەکرێت ئاماژەی توشبون بێت بەیەکێک لەم پێنج نەخۆشییە:

شەکرە.

سەکتەی مێشک.

ئایدز.

نەخۆشیی زەهایمەر.

کۆنیشانە (سەندرۆم)ی شۆگرێن، ئەویش حاڵەتێکە بەهۆی وەڵامدانەوەی نائاسایی سیستەمی بەرگری لەشەوە دروستدەبێت، بە دوو لەنیشانە باوەکان دەناسرێتەوە لەوانە وشکبونەوەی دەم‌و وشکبونەوەی چاو.

 

 

 

سەرپەیڤ