ئه‌یلوول 10, 2023 19:47 Asia/Tehran
  • توێژینەوەیەک: خەمۆکی هۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی نەخۆشی خەمۆکی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Diabetes Careی زانستیی بڵاوکراوەتەوە کە داتاکانی سەدان هەزار کەسی لە وڵاتانی ئەمریکا و فینلاند وەرگرتووە و لەو ژمارەیە 19 هەزار و 344 کەسیان تووشی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار کەسیان نەخۆشی خەمۆکییان هەبووە و 153 هەزار و 79 کەسیان لە قۆناغەکانی دواتردا زانیویانە خەمۆکیان هەیە.

توێژەران دەڵێن، لەپاڵ هۆکارەکانی وەک قەڵەوی و بۆماوەیی و لایف ستایلی نەگونجاو نەخۆشی خەمۆکی هۆکارێکی دیکەیە بۆ شەکرەی جۆری دووە.

هەربۆیە داوا دەکەن، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی رێگری لە زیادبوونی کێش بگیرێت و بەرنامەی خۆراکیی گونجاو پەیڕەوبکرێت.

 

سەرپەیڤ