ئه‌یلوول 17, 2023 15:19 Asia/Tehran
  • چۆن خۆمان لە پەتا وەرزییەكان بپارێزین؟

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو، باس لەو پەتا وەرزییانە دەكات، كە لە كاتی گۆڕانی كەشوهەوا دروست دەبن، هەروەها چۆنیەتیی خۆپاراستن لەو پەتایانە دەخاتە ڕوو.

د. ئازاد مەنتك، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و دڵ، لەبارەی گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر پەتا وەرزییەكان، لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمی زۆر دەبن، ئاماژە بەوە دەدات، كە ئەو پەتایانە پێیان دەگوترێت پەتایەكانی رشتەی كۆئەندامی هەناسە، هۆكارەكانی بەكتریا و ڤایرۆسەكانن، بەڵام زۆرینەی بۆ ڤایرۆس دەگەڕێتەوە، بە تایبەت ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا، كە بە درێژایی ساڵ هەن، بەڵام بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، گۆڕانی شێوازی ژیانی خەڵكەكە و زۆریی جەنجاڵی و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، ئەو پەتایانە روو لە زیادبوون دەكەن.

ئەو پزیشكە، لە پارەی خۆپارێزی لەم وەرزەدا، ئەوەی خستە ڕوو، كە مەرج نییە هەر پەتایەك لەو وەرزەدا مرۆڤ تووشی بوو، یەكسەر دەرمانی ئەنتیبایۆتیك بەكار بهێنێ، بەڵكوو خواردنی خۆراكی تەندروست، رێكخستنی خەو، زۆر پێویستە كە دەتپارێزی لەو پەتایانە، دەشڵێت: ”هەر كاتێك تووشی تا بوویت، ئاو و شلەمەنیی زۆر بخۆرەوە، ئەگەر زۆر پێویست بوو، دەرمانی تا دابەزاندن بۆ ماوەی سێ رۆژ بەكار بهێنرێت، ئەگەر تایەكە لە پێنج رۆژ زیاتریشی كێشا، دەبێت سەردانی دكتۆر بكرێت، تا هۆكارەكەی دەستنیشان بكرێت.“

 

سەرپەیڤ