تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 20:46 Asia/Tehran
  • بێهێزی و بێ تاقه‌تی و شەکەتی به‌رده‌وام

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک حەوت هۆکاری زۆر گرنگ لەمەڕ بێ تاقه‌تی و شەکەتی به‌رده‌وام دەخاتە روو.

١ - کەمخوێنی : هۆکاری زۆرە وەک کەمی ئاسن ، کەمی ڤیتامین B12 , فۆلیک ئەسید .

٢ - تێکچوونی غوودەی دەرەقی : غوودەی تەمەڵ ، غوودەی چالاک یان سام ، هەوکردنی غوودە .

٣ - نەخۆشی شەکرە و قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرە .

٤ - کەمخەویی : نووستن کەمتر لە پێنچ سەعات شەوانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ، هەروەها کێشەکانی تری تێک چوونی خەو نووستن .

٥ - خەمۆکی ، هەروەها قەلەقی و سترێسی دەروونی بەردەوام

٦ - قەڵەویی زۆر یان کووشندە ، هەروەها شێوازی خواردنی ناتەندروست : ڕێجیمی قورس و نازانستی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ، هەروەها خواردنی بڕێکی زۆری شیرینی و چەوری و ڤاست ڤوود بە بەردەوامی .

٧- هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ ،بە زۆری خانمان ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە پیاوان .

شێوازی چارەسەرکردنی :

وێنەی هەموو کێشەیەکی تەندروستی سەرەتا بە دەست نیشانکردنی هۆکارەکەی دەست پێ دەکات لە وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەکە و فەحسی کلینکی لە لایەن پزیشک و دواتر ئەنجام دانی فەحسی تاقیگە و تیشک و هتد و دواتر بە گوێرەی ئەنجامەکان شێوازی چارەسەر دیاری دەکرێت .

 

سەرپەیڤ