نیشانە پێشوەختەكانی توشبون بە رۆماتیزم
ئەمڕۆ، 12ی تشرینی یەكەم بە رۆژی جیهانیی رۆماتیزم ناسراوە و ئەم رۆژە تەرخان دەكرێت بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی نەخۆشی رۆماتیزم، بە مەبەستی كەمبونەوەی ئەگەری توشبون، خۆپاراستن و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی.
ماڵپەڕی hindustan times نیشانە پێوەختەكانی توشبونی بە رۆماتیزم بڵاوكردوەتەوە.
1. ئازاری جومگەكان، بەتایبەتی لەكاتی جوڵەپێكردنیان.
2. ئاوسانی جومگەكان و بونی ئازار.
3. رەقبونی جومگەكان، بەتایبەتی لە بەیانیان، بۆ نمونە ئەگەر دەستت بەوشێوەیە بێت، ناتوانیت پەنجەكانت بنوشتێنیتەوە، یان دەستت دابخەیت.
4. تەقاندنی جومگەكان لەو كاتی هەستان و دانیشتن، یان هەست دەكەیت دەنگی دێت.
5. ئازاری جومگەی حەوز، كە زۆر كەس هەستی پێناكەن ئەمە نیشانەیەكی رۆماتیزمە.
كەی پێویستە پزیشك ببینیت:
زۆركات جومگەی كەسهكه توشی هەوكردنێكی كاتیی دەبێت و توشی رۆماتیزم نابێت، هەربۆیە هەمو ئازارێك جێی مەترسی نییە، بەڵام ئەگەر ئازاری جومگەكانت هەبو، سوربونەوە و ئاوسانی لەگەڵدابو، وە ئازارەكە نەڕۆیشت و بۆ ماوەی هەفتەیەك یان دو هەفتە مایەوە، پزیشك ببینە.