ئێران خاوەنی باشترین کلینیکی چارەسەریی نەزۆکی لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i428613-ئێران_خاوەنی_باشترین_کلینیکی_چارەسەریی_نەزۆکی_لە_جیهاندا
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تەندرووستیی پیاوان و چارەسەریی نەزۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی شەهید بەهێشتیی ئێران وتی: ئێران باشترین کلینیکگەلی دەرمانی نەزۆکی لە جیهاندا هەیە و کەسانێک کە لە دووی چارەسەرکردنی نەزۆکین لە دەرەوەی ئێرانیش لەبەر لەبەردەستدابوونی پزشکی لێهاتوو و کەرەستەی پزشکیی بەڕۆژ و مۆدێڕن ڕوو دەکەنە ئەم کلینیکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2024 07:00 Asia/Tehran
  • ئێران خاوەنی باشترین کلینیکی چارەسەریی نەزۆکی لە جیهاندا

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تەندرووستیی پیاوان و چارەسەریی نەزۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی شەهید بەهێشتیی ئێران وتی: ئێران باشترین کلینیکگەلی دەرمانی نەزۆکی لە جیهاندا هەیە و کەسانێک کە لە دووی چارەسەرکردنی نەزۆکین لە دەرەوەی ئێرانیش لەبەر لەبەردەستدابوونی پزشکی لێهاتوو و کەرەستەی پزشکیی بەڕۆژ و مۆدێڕن ڕوو دەکەنە ئەم کلینیکانە.

ئەمیرڕەزاعابدی وتی: سەنتەری ڕۆیان وەکوو یەکێک لە دە باشترین ناوەندەکانی دەرمانی نەزۆکی لە جیهان دەناسرێ و بەشێکی زۆری کاروباری هاوپێوەند بە دەرمانی نەزۆکی  تێدا ئەنجام دەبێ.

ئەمیرڕەزا عابدی وتیشی: نەشتەرگەری و چارەسەریی زۆر مۆدێڕن و بەڕۆژ و هەروەها لەبەردەستدا بوونی پزشکی یەکجار شارەزا و لێهاتووی ئێرانی و تێچووی کەم، بۆتە هۆی ئەوەی کە لە وڵاتانی عەرەبییەوە لەوان لە عێراق و ئیماراتەوە و هەرەها لە تورکیا و کۆماری ئازەربایجانەوە و تەنانەت زۆر وڵاتی ئەورووپاییش ژنومێردی زۆر بۆ چارەسەریی نەزۆکی ڕوو دەکەنە ئێران.