پاڵەوانەتیی تیمی ئۆلمپیادی ئەستێرەناسیی ئێران لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i430705-پاڵەوانەتیی_تیمی_ئۆلمپیادی_ئەستێرەناسیی_ئێران_لە_جیهاندا
تیمی ئۆلمپیادی ئەستێرەناسیی ئێران لە حەڤدەهەمین خولی ئۆلمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیکدا پلەی یەکەمی لە جتیهان بە دەست هێنا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 28, 2024 08:46 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیمی ئۆلمپیادی ئەستێرەناسیی ئێران لە جیهاندا

تیمی ئۆلمپیادی ئەستێرەناسیی ئێران لە حەڤدەهەمین خولی ئۆلمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیکدا پلەی یەکەمی لە جتیهان بە دەست هێنا.

 «حنانه خرم‌دشتی»، «آروین رسول‌زاده»، «محمدمهدی کشاورزی»، «آریا فاتح‌کرداری» و «علی نادری لردجانی»، خوێندکاران و نوێنەرانی ئێران لە حەڤدەهەمین خولی ئۆلمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیک ، هەر هەموویان توانیان میداڵیای زێڕ ببەنەوە و لەبەر ئەوەش ئێران توانی بەم کارنامە پڕئەستێرەیە لە سەر پلەی یەکەمی جیهان ڕاوەستێ.

ئەم ڕکابەرایەتییانە بە میواندارێتیی ڕێکخراوی ئۆلمپیادی نێودەوڵتیی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیک لە حەڤدەی ئاگۆستەوە تا بیست و حەوتی ئاگۆست لە برازیل بەڕێوەچوو و زیاتر لە دووسەد و پەنجا خوێندکار لە پەنجا و حەوت وڵاتی جیهانەوە لەم ڕکابەرایەتییەدا بەشدارییان کردبوو.