بەرهەمهاتنی دەرمانێکی ئێرانی بۆ نەخۆشانی چاندنی مۆخی ئێسک
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i432538-بەرهەمهاتنی_دەرمانێکی_ئێرانی_بۆ_نەخۆشانی_چاندنی_مۆخی_ئێسک
توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی دەرمانێکی خانەییان بەرهەم هێناوە تایبەت بەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاندنی مۆخی ئێسقان هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2024 15:43 Asia/Tehran
  • بەرهەمهاتنی دەرمانێکی ئێرانی بۆ نەخۆشانی چاندنی مۆخی ئێسک

توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی دەرمانێکی خانەییان بەرهەم هێناوە تایبەت بەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاندنی مۆخی ئێسقان هەیە.

"ناسر ئەقدەمی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای زانستبنەچەی ئێرانی  سەبارەت بەم دەرمانە خانەییە تازەیە وتی: ئەم دەرمانە دەتوانێ لە کۆنترڵ کردنی سیستەمی بەرگریی جەستە کە لەرادەبەدەر چالاک بووە و دژ بە خانەکانی خۆیشی کاردانەوەی هەیە بە باشی بجوڵێتەوە و نیشانەکانی نەخۆشییەکە نەهێڵێ.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئەم کۆمپانیا زانستبنەچەیە، لە زیاتر لە ٦٠%ی حاڵەتەکاندا، دێسترۆسێل (دەرمانی خانەیی تازە) نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ و یان چارەسەر دەکات و لە ١٠٠%ی حاڵەتەکانیش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی نیشانەکانی و نەخۆشەکە لە مردن ڕزگار دەکات.