کانونی دوھەم 16, 2025 11:03 Asia/Tehran
  • چەندبابەت لە باشترین سودو تایبەتمەندیەکانی زەردەچیوە

زەردەچیوە کە جاروبار وەکوو زەعفەران یا بەهاراتی زێڕین ناوی لیی دەربرێت ، گیایەکی بەرزە کەلەئاسیا وئەمریکای ناوەندی دا دەڕوێت. دەکارهێنانی ئەم گیایە سودی زۆری هەیە لەوان دابەزینی هەوکردن، باشتربوونی کاری جگەر، کەمکردنی ژان، و...... هەیە.

زەردەچیوە چی تیدایە؟زەردە چیوە ڕیشەو بنجێکی زەردی هەیە وزۆرترلەناوچە گەرمەکان دابەرهەم دێت وزۆرگەرم ووێشکە . لە داڕشتە گرینگەکانی ئەم گیایە دەتوانین ئاماژە بکەین بە "کورکومین ، ئانتی ئۆکسیدان، فلاندرن ، کاپرلیک ، والرینیک ئەسید

،زەردەچیوە تایبەتمەندی زۆری بۆسلامەتی جەستە ، پیست وقژی سەر هەیە . یەکێ لە تایبەتمەندیەکانی زەردەچیوە بۆ کزبوونی جەستەیە. زەردەچیوە لە ڕێگەی بەرزبوونەوەی ئاستی متابولیسم ، کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن وچاکبوونی ڕەوتی هەرس کردنی خۆراک ، ڕەوتی دابەزینی کێش فرەتر ئەکات. زەردەچیوە چالاکی ئانزیمەکانی جگەر ڕێک وپێک ئەکات وبە کارتێکەری ئانتی ئۆکسیدان ودژە هەوکردن ، لە جگەرلەبەرامبەر نەخۆشیە جۆربەجۆرەکان پاسەوانی دەکات. زەردەچیوە تایبەتمەندی وسودی زۆری بۆپیست و قژونینوک هەیە، کە گرینگترینیان داگری ئەم بابەتانەیە": کۆنترۆڵ کردنی وەرینی قژ، دابەزاندنی چڕچ ولوچی پیست، بەرزبوونەوەی ئاستی جوانبوونی پیست، کەم ڕەنگ کردنی لەک وپەڵەی پیستی ، دەرمانکردنی ڕەشی ژێر چاو، پێشگیری کردن لە چڵک کردنی نینوک ، کۆنترۆڵ کردنی زیپکەی دەمووچاو،

هەروەها زەردەچیوە بۆ پیاوان تایبەتمەندی وسودی زپری هەیە ، دەبێتە هۆی ڕێکووپێک کردنی ئاستی تستوسترون، پێشگیری کردن لە شێرپەنجەی پروستات، پێشگیری کردن لە پسورئازیس. زەردەچیوە بۆ بەهێزکردنی سلامەتی ئیسکەکان باشترین سودی هەیە .  کەسانێک کە تووشی نەخۆشی هەوکردنی ئیسک وەکوو ئارتروز، ژانی ئەژنو ویا پشتیانن، ئەتوانن بە زەردەچێوە عەلاجی بکەن. بەڵام لەکۆتاییدا ئاماژەدەکەین بە زیانەکانی زۆربەکارهێنانی ئەم بەرهەمە: ڕاستی ئەمەیە کە هیچ مادەیەک بێ مەترسیی لەدونیادا نیە وهەموو مادەیەک لە تەنیشت سود وتایبەتمەندی وقازانجەکانی ، بڕیک مەترسیشی هەیە . زەردەچیوەیش یەکێ لەو مادانەیە ، فرەبەکارهێنانی دەبێتە هۆی ڕودانی کێشە گەلێک وەک ڕشانەوە، بەردی گورچیلە، و..... دابەزینی ئاستی ئاسنی خوێن ، ژانی گەدە، ویەکێ لە باشترین سودەکانی ئەم بەرهەمە  دژە خەمۆکی بوونیەتی ولە ڕوودانی ئەم نەخۆشیە پێشگیری دەکات.

 

 

سەرپەیڤ