گرینگایەتی دابەزاندنی بەکارهێنانی خوێ لە پاڕاستنی سەلامەتی ئیسکەکان
بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی باشتربوونی خۆراکی کۆمەڵگەی وەزاڕەتی تەندروستی وتی: دابەزاندن وکەم بەکارهێنانی خوێ لە پاڕاستنی سەلامەتی ئیسکەکان گرینگایەتی هەیە .
ئەحمەد ئیسماعیل زادەوتی: بەکارهێنانی تەواوکەری کەلسیوم لە کاتی پێویست ، گونجاندنی شیرەمەنیەکان لە خۆراک، دەکارهێنانی بەرفراوانی میوە وسەوزە، وبەرتەسک کردنی دەکارهێنانی گوشتی سوور،لە هۆکارە کاریگەرەکان لە دابەزاندنی مەترسیی تووشبوون بە پوکانەوەی ئیسکەکانە.
دەکارهێنانی گوشتی سووربە هۆی بەرزبوونەوەی دەردانی کەلسیۆم لە ناومیز، ڕاسپێری ناکرێت ودەبێ بگاتە ڕادەی پیویست. ناوبراو وتی : هەرمرۆڤێک لە ڕۆژدا بەشێوەی مام نێونجی لەدرێژایی ڕۆژ تەنیا بە یەک کەوچکی بچوک خوێ پێویستی هەیە.
بەڵام ئەمە بەومانایە نیە کە هەرڕۆژ دەبێ ئەم ڕادە خوێ یە ڕاستەوخۆ بەکارببرێت . دەبێ ئەم خاڵە لەبەرچاو بگرین کە خوێ بەکارهاتوو بۆ ئێمە تەنیا بە خوێ ناو خوێدان وئەو خوێ یەی کە دەیکەینەسەر خۆراک بەرتەسک نابیتەوە.
وتیشی زۆرێک لەو خۆراکانەی کە لە ڕۆژ دا بەکاریان دینین ودەیانخوین هەتا ڕادەیەک خوێان تیدایە . وتی: بەکارهێنانی زیاترلە ڕادەی خوێ دەتوانێ ببیتە هۆی دەرانی کەلسیۆم لە ناو میزدا وزیان بگەیەنیتە سەلامەتی ئیسکەکانمان. کەوایە ڕاسپیری دەکرێت کە خوێدان لە سەر سێفرە وخوانەکان لاببرێت وتەنیا لەکاتی دروست کردن ولینانی چیشت بەڕادەی پێویست خوێ بکرێتە ناو خۆراکەکان .