پێشکەوتنە زانستیەکانی ئێران بە پیی بوونی بایکۆتەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i435731-پێشکەوتنە_زانستیەکانی_ئێران_بە_پیی_بوونی_بایکۆتەکان
زەرورەت وپێویستی گەشەی دیپلۆماسی زانستی لە جیهانی ئیسلام
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2025 10:33 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنە زانستیەکانی ئێران بە پیی بوونی بایکۆتەکان

زەرورەت وپێویستی گەشەی دیپلۆماسی زانستی لە جیهانی ئیسلام

لە کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی " هاوکاریە زانستی وڕاهێنەرانەکانی ئێران وعێراق" هاوکاری کردن لەگەڵ گۆڤارە توێژینەوەیی ئیلکترونیکیەکان وتۆڕی زانکۆ مەجازیەکانی جیهانی ئیسلام وڕێکارە تازەکان لە بەشی ڕاهێنانی ئیلکترونی وبەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریە دوستانە کانی نێوان زانکۆکانی ئێران وعێراق درایە بەرباس ولێکدانەوە/. ئەم دانیشتنە بەبەشداری زیاتر لە بیست مامۆستا لە لە زانکۆکانی عێراق بەڕێوە چوو. دەبیری ئەم کۆبوونەوەیە وتی: بە بەرەکەتی شۆڕسی ئیسلامی وبەدی هاتنی دادپەروەری ڕاهێنەرانە ، ژماری خوێندکاران لە ١٧٥ هەزار کەس لەساڵی ١٣٥٧ بۆ زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس بەرزبوویەوە. ناوبراو ئاماژەی دایە بایکۆتە زاڵمانەکانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێران ووتی: سەرباری ئەم بەرتەسکیانە ، ئێران ئەمڕۆکە لە ریزی ولاتانی پێشکەوتە لە دەس ڕاگەیشتن بە زانست وتەکنۆلۆژیا تازەکانی وەک، نانۆ ، ژێنگە تەکنۆلۆژیا وهەوا فەزا یە. ناوبراو لە مامۆستایان وزانایانی موسوڵمان داوای کرد هەتا بە ڕێنوێنی کردنی ڕەوتی زانستی جیهانی ئیسلام ، لە بەرامبەرشەڕی دوژمنان بۆەستن .