شوبات 25, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • خواردنەوە زستانیە بەتامەکان کە گەرمامان پێ ئەبەخشن چین

لەڕۆژە ساردەکانی زستان ، هیچ شتێک بە ڕادەی خواردنەوەیەکی گەرم وبەتام خۆش نیە. تەنانەت چایەکی ڕەشیش دەتوانێ گەرممان بکاتەوە ویارمەتیمان بدات کە لە سەرمای ڕۆژ وشەوەکانی ئەم وەرزە چێژ بەرین .

ڕەنگە وابیر بکەنەوە کە خواردنەوەی زستانی گەرم تەنیا چاییە بەڵام دەبێ بڵێم کە جۆری زۆرتر لەو خواردنانە هەیە . ئەمڕۆ چەند دانە لەوخواردنە زستانیانەتان پێ دەناسینین.

١: ئاوی سێوی بەهارات " ئەو ئاوەسێوەیە کە بەهاراتی تێکەڵاو کراوە

ئەم خواردنە زستانیە گەرمە ووزەی تایبەت دەبەخشێت بە مرۆڤ وبۆ میوانیەکانیەکان وکاتێک کە خزم وکەس لەدەوری یەک کۆ دەبنەوە زۆر باشە. بۆ ئەم خواردنە جەوزی هێندی ، دنکەی بیبار، مێخەک ، بادیانی ئەستێرەیی ، چێوی دارچین ، ئاوی سێو، پورتەقالێکی بچوک بۆ ڕازاندنەوەی پێویستە. ٢- شوکولاتی داخ. ڕەنگە بە خۆتان بڵێن کە کەڵک وەرگرتن لە هات چاکلێتی ئامادەو بەستەکردنی هاسانە وهیچ کێشەیەکیش نیە بۆ ئامادە کردنی دەبێ بڵێم کە ئامادەکردنی پەرداخێک شوکولاتی داخی بەتام تەنیا پێنج دەقە کاتی پێویستە . بۆ دروست کردنی ئەم خواردنە پودری کاکائو، شیر، شەکر، ڤانیل ودارچین پێویستە. هەموو ئەم شتانەی کەوتووم پێکەوە تێکەڵاوی دەکەن ئێنجا دروست .چای ماساڵا: هیچ شتێک وەکوو پەرداخێک چای ماسالا لە ڕۆژە ساردە زستانیەکان حاڵی ئێوە باش ناکات.ئەم چاییە لە ڕاستی دا پەرداخێک شیرکە بەهاراتی تیدایە لەلایەن زۆرکەسەوە بەتام وچێژە/.بۆ دروست کردنی پێویستمان بە شتانەیە: زەنجەڤیل، هیل ، جەوزی هێندی، دنکەی ڕازیانە. ئەتوانن مارگاریتای سێوو زۆر خواردنەوەی بەتامی تریش دروست بکەن ولەم ڕۆژە زستانیانە دا چێژی لیی بەرن .  

 

 

سەرپەیڤ