ئەو خۆراکانەی کە بۆمانگی ڕەمەزان باشن
لەم بابەتە دا لیستێک لە خۆراکەکانتان پیی پیشنیار ئەکەین کە بۆ سلامەتیشتان زۆرباشن. خۆراکی پارشێوەکان باشترە کە کەم خوێ بێت.
دەبێ لە خۆراکی شیرین خۆببووێرین . کەڵک وەرگرتن لە ڕوونی زێت ، سویا وکانو وگۆڵەبەڕۆژە لە خۆراکەکانی پارشێوزۆرباش وبەسودن .
خۆراک وئەو ساردی وشلەمەنیانەی کە لە کاتی بەربانگ ڕۆژووەوان بیخوات ئەمانەن: دەبێ گەرم بن . پاک کەرەوەی گەدەبن وەکوو شەربەتی هەنگوین ، ئاوی گەرم وخورما. بەهێزبن وخوێن دروستکەربن. شیرینیە سوننەتیەکان کە شەکر،هەنگوین ، خورما، شیرەی هەنگورویا توویان تیدایە زۆر باش وبەسودن. ئەو خۆراکانەی کە ئەێخوین نابێ ببنە هۆی مانەوە لە ناو گەدەو ڕێخوڵەکانمان وەکوو دەکارهێنانی پەنیر وسەوزە ، زولبیا وبامیەی بازاڕ، خۆراکی سوورەوە کراو لەناو ڕوون وبڕیک میوە وەکوو شووتی ئەمانە زۆر زیانیان هەیە . بەسەرنجدان بەم خاڵانە دەکارهێنانی شەربەتی هەنگوینی گەرم ، ئاوی گەرم وخورما، شلەی سوک ، حەڵوای سوونەتی ، شەربەتی گەرم وەکوو خاکشیر،. .... بۆ کردنەوەی ڕۆژوو بەربانگ زۆر باشن.