ئامادەکردنی قەرەخەرمان بە گۆشت
قەرەخەرمان ژەمێکی کوردەواریی بەتام و چێژە، خواردنێکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و گەلێک کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن.
ئەم خواردنە بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکان بۆ ئامادەکردنی قەرەخەرمان:
- دوو پەرداخ قەرەخەرمان
- چوار پەرداخ ئاوی گۆشت
- خوێ و ڕۆن بەپێی پێویست
- یەك پیازی بچووك
شێوازی ئامادەکردنی قەرەخەرمان
سەرەتا گۆشتەکە لە مەنجەڵێکدا ئاو و خوێی تێبکە و بیکوڵێنە، دوای کوڵاندنی ئاوەکەی لێ جیا بکەرەوە، گۆشتەکە کەمێک سوور بکەرەوە. قەرەخەرمانەکە بخەرە ئاوەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ئاوەکەدا بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بخووسێت. پیازەکە ورد بکە و بیخەرە ناو ڕۆنەکەوە و سووری بکەرەوە، ئینجا خوێ و ئاوی گۆشتەکەی تێبکە و بیکوڵێنە.
دوای ئەوەی ئاوەکە کوڵا، قەرەخەرمانەکە بپاڵێوە ئینجا بیکەرەوە ئاوە کوڵاوەکە تا دەکوڵێت. پێویستە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ، کە ئاوەکەی هەڵچنی تێکەڵی بکە و ئاگرەکەی هێواش بکەرەوە و دایبنێ تا دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا دەتوانیت گوێز و بادەم و کشمیش و گۆشتی ئاژەڵ بیڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە.