کۆمەڵێک ناوی کچ و کوڕ بە واتای خۆر لە زمانە جۆرواجۆرەکان
May 10, 2025 14:00 Asia/Tehran
ناو یەکێکە لەو نیشانانەی کە کەسایەتییەکی پێ دەناسرێتەوە؛ بۆیە زۆرێک لە دایک و باوکان هەوڵ دەدەن باشترین ناوی خوازراوی خۆیان بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن. هەندێک کات ناو بەهۆی هۆز و نەریتێک، واتاکەی، ڕووداوێکی ڕابردوو یان خولیایەکەوە بە کەسێک دەبەخشرێت.
کۆمەڵێک ناوی کچ بە واتای خۆر لە زمانە جۆرواجۆرەکان جیهان
- ئاکینۆ (Akino): بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە بە واتای خۆری هەڵهاتنی من؛ ئەمە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ کچانی ساوا بەکار دێت.
- ئەلبا (Alba): بە ڕەچەڵەک لاتینییە بە واتای بەیانی یان خۆرهەڵاتن. ئەمە واتە کچەکەت هێمای تیشکی خۆرە.
- ئەلێکترۆنا (Alectrona): خوداوەندی خۆری یۆنانییە.
- ئاپریسیا (Apricia): ناوێکی لاتینییە بە واتای خۆر.
- ئاورۆرا (Aurora): بە ڕەچەڵەک لاتینییە بە واتای بەیانی دێت، هەروەها خوداوەندێکی ڕۆمانی بەیانییە.
- داون (Dawn): واتە شکانەوەی تیشکی خۆر، بە ڕەچەڵەک ئینگلیزییە.
- ئێلی (Eilidh): ناوێکی سکۆتلەندییە بۆ کچان کە بە واتای خۆر دێت.
- ئێلیان (Éliane): ناوێکی بەناوبانگی فەڕەنسییە بە واتای خۆر.
- گریان (Grian): ناوێکی سێلتییە، بە شێوەیەکی گشتی بۆ کچان بەکار دێت، کە بە واتای خۆر یان خوداوەندی خۆر دێت.
- هێلین (Helen): بە بنەچەی یۆنانی هێلین بە واتای تیشکی خۆر دێت.
- هێلی (Helie): ناوێکی یۆنانییە بە واتای خۆر دێت.
- هیناتا (Hinata): ناوێکی ژاپۆنییە کە بە واتای شوێنێکی خۆرەتاو دێت.
- کالیندا (Kalinda): ناوێکی هیندییە بە واتای خۆر.
- کیرا (Kira): ناوێکی ئێرلەندییە کە بە واتای خۆر، یان تیشک دێت.
- کایرا (Kyra): ناوێکی تری ئێرلەندی بۆ کچە بچووکەکانە بە واتای وەک خۆر دێت.
- ئۆریانا (Oriana): ناوێکی لاتینییە بە واتای زێڕین، واتایەکی تری خۆرە.
- ڕۆکسانا (Roxana): ناوێکی یۆنانییە و بە واتای بەیانی یان تیشکەکانی بەیانی دێت.
- سۆلانا (Solana): ناوێکی ئیسپانییە بە واتای تیشکی خۆر دێت.
- سۆلێ (Sole): بە ڕەچەڵەک ئیتاڵییە بە واتای خۆر دێت.
- سۆلێل (Soleil): ناوێکی فەرەنسییە بە واتای خۆر.
- سونیڤا (Sunniva): بە ڕەچەڵەک نەرویجییە، ئەم ناوە بە واتای دیاریی خۆر دێت.
- یوومانا (Yumana): لە ئایینی هیندۆسیدا یوومانا کچی خوداوەندی خۆرە، سووریا.
- زۆنێسترا (Zonnestra): ناوێکی هۆڵەندییە کە بە شێوەیەکی گشتی بۆ کچە بچووکەکان بەکاردێت و بە واتای تیشکی خۆر دێت.
کۆمەڵێک ناوی کوڕ بە واتای خۆر لە زمانە جۆرواجۆرەکان جیهان
- ئادیتیا (Aditya): بە ڕەچەڵەک هیندییە، بە شێوەیەکی گشتی دەدرێت بە نێرەکان، ئادیتیا خودایەکی هیندۆسییە و ناوێکی ترە بۆ خودای خۆر کە سووریایە.
- ئێلیەس (Aelius): ناوێکی ڕۆمانی کۆنە بە واتای خۆر، ئەم ناوە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ناوی کوڕان بەکار دێت.
- ئەیدن (Aidan): ناوێکی سێلتییە بۆ کوڕە بچووکەکان کە بە واتای ئاگری خۆر دێت.
- ئەپۆلۆ (Apollo): ئەپۆلۆس خوداوەندی خۆری یۆنانییە، ناوێکی بەهێزە منداڵی کوڕ و دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانە یۆنانییەکان.
- کاستۆر (Castor): ناوێکی یۆنانییە بە واتای درەوشانەوە.
- کورووش (Cyrus): ئەم ناوە فارسییە بە واتای خۆر دێت و بە شێوەیەکی گشتی بۆ کوڕان بەکار دێت.
- ئیلیۆ (Elio): ئیتاڵییە و بە واتای خۆر دێت.
- فینلای (Finlay): ناوێکی ئینگلیزییە، بە شێوەیەکی گشتی بۆ کوڕان بەکاردێت، کە بە واتای تیشکی خۆر دێت.
- هێلیۆس (Helios): یۆنانییە و بە واتای خۆر دێت.
- هۆرۆس (Horus): بە ڕەچەڵەک میسڕییە بە واتای خودای ڕووناکی دێت.
- ڕاڤی (Ravi): ئەمە ناوێکی هیندییە بە واتای خۆر و بۆ نێرەکان بەکار دێت.
- ڕاڤیندرا (Ravindra): هیندییە و بە واتای پەروەردگاری خۆر دێت.
- سامسۆن (Samson): ناوێکی عیبری نێرە بە واتای خۆر.
- سووریا (Surya): ناوێکی ئەندەنووسییە بە واتای خۆر، سووریا هەروەها خوداوەندی هیندۆسی خۆرە.
- سووریانشو (Suryanshu): ناوێکی هیندییە و بە واتای تیشکی خۆر دێت.