تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کەمدوێ-بێدەنگ؛ چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسی کەمدوێ بکەین؟
چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی کەمدوێ بکەین؟ لێرەدا چەند تایبەتمەندی و ڕەفتارێک دەخەینەڕوو کە دەتوانیت سەرنجی بدەیت بۆ ئەوەی ئاماژە بە کەسێکی کەمدوێ بکەیت:
تایبەتمەندییەکانی مرۆڤی کەمدوێ
١ - ئەو پێی باشە کات بە تەنیا بەسەر ببات
مرۆڤی کەمدوێ زیاتر پێی باشە کات بە تەنیا بەسەر ببات نەک لەگەڵ مرۆڤەکاندا؛ هەروەها هەست بە وروژاندن و خۆشی دەکات لەکاتی پلاندانان بۆ کاتەکانی خۆی، هەروەها چێژ لە چالاکییە تاکەکەسییەکان وەردەگرێت و پەناگەی خۆی دەدۆزێتەوە، دوای ئەوە ناچارە کات لەگەڵ دەوروبەری بەسەر ببات، هەروەها مەیلی خولیای تاکەکەسی هەیە، وەک خوێندنەوەی کتێب یان گرنگیدان بە ڕووەک یان ئەنجامدانی کاری دەستی، یاریی ئەلیکترۆنی، سەیرکردنی فیلم و هتد.
٢ - تەنها کاتێک بۆچوونی خۆی دەردەبڕێ کە پرسیاری لێ دەکرێت
دەکرێت سەرنجی کەسێکی کەمدوێ لە نێوان کەسانی تردا بدرێت کە تەنها کاتێک قسە دەکات سەبارەت بە بۆچوونێک، بیروڕای چییە، یان باوەڕی چییە سەبارەت بەو بابەتانەی کە وروژێنراون؛ جا چ لە دانیشتنەکانی خێزاندا بێت، لەگەڵ هاوڕێکانیدا، یان لە کۆبوونەوەکانی کاردا بۆ ئەوەی تەنها لەناو کایەی کەسی خۆیدا بمێنێتەوە و بۆچوونەکانی بۆ خۆی بهێڵێتەوە، و بە دەگمەن کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکەدایە دەست بە بابەتێکی نوێی گفتوگۆ دەکات، یان بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بابەتێک دەرببڕێت، یان ئامۆژگاری کەسانی دیکە بکات.
٣ - هەست بە ماندوێتی دەکات کاتێک کات لەگەڵ خەڵکدا بەسەردەبات
ڕەنگە کەسێکی کەمدوێ ماندوو و ناڕەحەت دەربکەوێت دوای کارلێککردن لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی زۆر و بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵیاندا؛ پێی باشترە بچێتە شوێنێکی ئارام و ئاسوودە، وەک ماڵێک یان کافێیەک، و هەندێک کات بە تەنیا بەسەر ببات بۆئەوەی بارگاوی ببێتەوەو ئارام بێتەوە. بە پێچەوانەی کەسانی بیرکراوە، کە کارلێککردن لەگەڵ خەڵکدا وزە و زیندوویییان زیاد دەکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو کەسانی کەمدوێ خۆیان لە بەشداریکردن لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بەدوور دەگرن. هەندێکیان چێژ لە بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان وەردەگرن. شایەنی باسە کە ژمارەیەکی سنووردار لە هاوڕێی نزیکیان هەیە کە پێیان باشە گفتوگۆیان لەگەڵدا بگۆڕنەوە.
٤ - خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توڕە دەپارێزێت
کەسێکی کەمدوێ مەیلی ئەوەی هەیە خۆی لەو کەسانە بەدوور بگرێت کە ناڕەحەتی، توڕەیی، یان بێزاری نیشان دەدەن؛ دەتوانرێ ئەمەش بەو ڕاستییە ڕوون بکرێتەوە کە ئەوان هەستیارترن و لەوانەیە لە بۆچونە توڕەییەکانی کەسەکە وەک هەڕەشەیەک تێ بگەن. یان ڕەنگە بە هەڵە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن وەک ئەوەی توڕەیی لایەنی بەرامبەر بەهۆکاری خۆی تێ بگات.
٥ - دەستپێشخەری پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا ناکات
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، کەسی کەمدوێ سەرەتا دەست بە گفتوگۆ ناکات، تەنها کاتێک نەبێت کە خۆی بە ناچاری دەبینێتەوە، و بیر لە بەسەربردنی کات ناکاتەوە بە ناردنی نامەی کورت یان پەیوەندی؛ بەڵکو وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پەیوەندی لەگەڵدا بکەن و دڵخۆشە بەو شتە. خۆی لە ئەنجام دانی کارێک دەپارێزێت کە پێویستی بە پەیوەندییەکی زۆر لەگەڵ مرۆڤەکان هەیە، و باشترە ڕێگای ناڕاستەوخۆ هەڵبژێرێت بۆ پەیوەندیکردن لەکاتی پێویستدا. بۆ نمونە، ئەگەر کەسێکی کەمدوێ پێویستی بە بانگهێشتکردنی کەسانی دەوروبەری هەبێت بۆ بۆنەیەکی دیاریکراو، ئەوا پەیام دەنێرێت و ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە ناکات.
٦ - باشتر وایە بە سەیرکردن و سەرنجدان فێر بێت
کەسی کەمدوێ خۆی لە بەکارهێنانی شێوازی تاقیکردنەوە و هەڵەکردن بۆ فێربوونی کارامەیی و خولیا نوێیەکان بەدوور دەگرێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی سەیرکردن و ڕاپرسی و چاودێریکردنەوە فێر دەبێت. چونکە پێویستی بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ شتە نوێیەکان ڕابێ و دواتر دڵنیا بێت لەوەی کە دەتوانێت بەئەنجامیان بگەیەنێت. هەروەها حەز دەکات دوور لە چاوی دەوروبەری مەشقیان بکات بۆ ئەوەی لێهاتوویی و تواناکانی زیاد بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە کەسانی دیکە هەبێت.
٧ - لە کارێکی سەربەخۆدا کار دەکات
زۆربەی ژینگەکانی کارکردن بریتین لە پەیوەندیکردن لەگەڵ زۆر کەس؛ بەڵام کەسی کەمدوێ مەیلی ئەوەی هەیە کارێکی بێدەنگ هەڵبژێرێت کە پشت بە کارکردنی سەربەخۆ دەبەستێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە هەبێت. وەک نووسین، دیزاینی گرافیک، ژمێریاری، بەرنامەسازی کۆمپیوتەر، هونەر و هتد.
٨ - خاوەنی خۆئاگایەکی بەرزە
بەو پێیەی کەسی کەمدوێ پێی باشترە کات بە تەنیا بەسەر ببات، هەمیشە ئەزموون و کردارەکانی هەڵدەسەنگێنێت و بەم شێوەیەش زانیارییەکی زۆری لەسەر خۆی و هەستەکانی و پاڵنەرەکانی هەیە. گرنگە کەسی کەمدوێ ئاگاداری خۆی بێت، بۆیە ئەو کاتێکی باش بەسەر دەبات بۆ بیرکردنەوە لە ژیانی و زیاتر زانیاری لەسەر خۆی زیاد دەکات بە دۆزینەوەی خولیا و لێهاتووییەکانی.
چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسی کەمدوێ بکەین؟
بۆ مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ کەسێکی کەمدوێ وە ئاسانکاری بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیدا، دەتوانرێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت:
١ - هەوڵ بدە قبوڵی بکەیت
باشتر وایە گشتاندن نەکرێت کە کەسایەتی تاکەکانی قسەخۆش و کراوە، باشتر و بەهێزتر و سەرنجڕاکێشترە لەناو مرۆڤەکان. چونکە هەموو تاکێک لە کۆمەڵگادا کەسایەتییەکی دیاریکراو و تایبەتی هەیە، هەروەها هەموو کەسایەتییەک لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، هەروەک چۆن هیچ کەسێک نییە بە تەواوی کەمدوێ بێت و هیچ کەسێک نییە بە تەواوی کراوە بێت بەرامبەر بە کەسانی دیکە و دەبێت ئاماژە بە گرنگی بوونی کەسانی کەمدوێ لە ژینگەی کار و ژیان بەگشتی بدرێت بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لەگەڵ کەسایەتییەکانی تر. پێشنیار دەکرێت ڕزگارت بێت لە شێوازی بەراوردکردنی کەسایەتی یەکتر لە ژینگەی کاردا بە داهێنانی دەرفەتەکان کە ڕێگە بە هاوکاری نێوان خاوەن کەسایەتییە جیاوازەکان دەدەن. جوانییەکانیان پێکەوە تێکەڵ بکەن و باشترین ئەنجام بەدەست بهێنن.
٢ - قسەکانی مەبڕە
مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکی کەمدوێ پێویستی بە تێگەیشتنە، ئەو پێویستی بە کاتێکی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بیر بکاتەوە بەبێدەنگی، و ئەنجامدانی چالاکییە تاکەکەسییەکانی، هەروەک چۆن گوێگرتن بە یەکێک لە مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت کاتێک قسە دەکات و یەکێکە لە ئەتەکێتەکانی قسەکردن، و کەسانی کراوە بۆ دەربڕینی خۆیان و ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی دیکە بەکاری دەهێنن، لە لایەکی دیکەوە مرۆڤ مافی ئەوەی هەیە بێدەنگ بێت و کاتێکی تەواو بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بێت بەبێ دەستوەردان و پچڕان بە هەمان شێوە.
3 - گوێگرتن لە قسەکانی
مرۆڤی کەمدوێ زۆر بە دەگمەن ئامادەیە کێشەی ڕازیکردنی لایەنی بەرامبەری بۆ گوێگرتن لێی لەئەستۆ بگرێت؛ کاتێک هەست بە سەرقاڵبوونی یان بێ بایەخی خۆی دەکات، پێی باشترە بێدەنگ بێت. بەڵام ئەو کەسانەی خۆش دەوێت و قەدریان دەزانێت کە کاتێک قسە دەکات بە وردی گوێ لە قسەکانی دەگرن و گرنگی پێ دەدەن. ئامۆژگاری دەکرێت لە کاتی قسەکردن لەگەڵیدا کەسەکە پابەند بێت و قسەکانی پێ نەبڕێت و سەرنجی لەسەر ئەوە بێت کە لە یەک کاتدا تەنها یەک کەس قسە بکات، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵیدا و هانی دەدات بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانی، و بەم شێوەیە هەمووان بە یەکسانی بەشداری لە گفتوگۆکەدا دەکەن.
4 - بەکارهێنانی ڕێگای نوێ بۆ داواکردنی بۆچونی ئەو
باشتر وایە لە کاتی پرسیارکردن لە بۆچونی کەسێکی کەمدوێ ڕێگەی جیاواز بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی لە هەمان بارودۆخدا پرسیاری لێ نەکرێت و هەست بە ناڕەحەتی و شەرمەزاری نەکات. ئەمەش لەبەرئەوەیە کە پێویستی بە کاتێکی زیاترە لە کەسانی تر بۆ ئەوەی دیدگای خۆی لەسەر بابەتەکان پێک بهێنێت و دەریببڕێت لە ژینگەی کاردا. بۆ نمونە باشترە پێشوەختە ئەو کەسەی کەسایەتییەکی کەمدوێی هەیە لە بەرواری کۆبوونەوەکان ئاگادار بکرێتەوە، بەمەش دەتوانێت بیرۆکەکانی ڕێک بخات بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەریان ببڕێت و کەمتەرخەمی نەکات لە باسکردنی هەندێک بابەتدا. هەروەها دەتوانرێت ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی بۆ نووسینی بۆچوون و پێشنیارەکان دابین بکرێت و بۆ کەسانی پەیوەندیدار بنێردرێت، یان سندوقێک دابین بکرێت بۆ ئەوەی تێبینی، پرسیار، بەجێ بهێڵدرێت.
کەسی کەمدوێ-بێدەنگ
مرۆڤی کەمدوێ بە گشتی بە هێمن و بەرچاو لەلای کەسانی دیکە دادەنرێت؛ هەروەها پێشوەختە بە قوڵی بیر لەوە دەکاتەوە کە پێشتر چی دەڵێت و چی دەکات. هەر کارەکتەرێک دەتوانێت لایەنێکی بێدەنگ و لایەنێک لەخۆ بگرێت کە حەزی لە قسەکردنە بەڕێژەی جیاواز، بەوپێیەی ئەم دوو سیفەتە لەزۆرکەسدا پێکەوە هەن، بۆیە قورسە دیاری بکرێت کە ئایا تاکەکەس کەمدوێە یان نا.