حوزه‌یران 11, 2025 11:31 Asia/Tehran
  • سوودەکانی ڤیتامین A

ڤیتامین A دە‌چێتە‌ ناو پێكھاتە‌ی خانە‌كانی ناو تۆڕی چاو، ئەمە‌ش گرنگە‌ بۆ سە‌لامە‌ت بینین لە‌ ڕۆژ و شە‌ودا.

ڤیتامین A بە‌رپرسە‌ لە‌ سە‌لامە‌تی خانە‌ ناوپۆشە‌كانی لە‌شی مرۆڤ و چاو و پێست بە‌ جۆرێك كە‌ ئە‌و خانانە‌ بە‌ بوونی ئە‌و ڤیتامینە‌ ماددە‌یە‌كی لینج دە‌ردە‌كە‌ن.
یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ گە‌شە‌ی سروشتی و گە‌شە‌كردی كۆرپە‌لە‌ و پیتاندن و دروستكردنی پێكھاتە‌كانی خوێن و سە‌لامە‌تی سیستە‌می بە‌رگری لە‌شی مە‌رۆڤ بۆ بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی نە‌خۆشییە‌كان.
ڤیتامین A وە‌ك پاسە‌وانێك لە‌ دژی ئە‌و ماددە‌ نە‌خوازراوانە‌ كار دە‌كات كە‌ لە‌ئە‌نجامی كارلێكە‌ كیمیاییە‌كان كە‌ڵە‌كە‌ دە‌بن و لە‌ھە‌ر شوێنێك بیاندۆزێتە‌وە كاریگەرییە‌ نە‌رێنیە‌كان لە‌ناو دە‌بات و بە‌و جۆرە‌ش پارێزگاری لە‌ سە‌لامە‌تی خانە‌ زیندووە‌كان دە‌كات.

ئە‌و سە‌رچاوە‌ ڕووە‌كیانە‌ ڤیتامین A تێدایە‌ كامانە‌ن؟ 
گێزە‌ر، سپێناخ، شێلم، شۆربای سە‌وزە‌، قە‌یسی بە‌ توێكڵە‌وە‌، مانگۆ.

سەر‌چاوە‌ ئاژە‌ڵییە‌كان
جگە‌ری ئاژە‌ڵ، جگە‌ری ‌مریشك، شیرە‌مە‌نیە‌كان، ھێلكە‌.

سەرپەیڤ