ته‌مووز 16, 2025 10:41 Asia/Tehran
  • چارە‌سە‌رێکی نوێ بۆ وازهێنان لە‌ جگە‌رە‌کێشان

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ لە‌ گۆڤارێكی پزیشكی ئە‌مریكیدا بڵاو كراوە‌تە‌وە‌ تێیدا ئە‌وە‌ ھاتووە‌ لە‌ ئێستادا چە‌ند لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی پە‌یمانگای مایوكلینك سە‌رقاڵی تاقیكردنە‌وە‌ی جۆرێك چارە‌سە‌ری نوێن لە‌سە‌ر ١٥٠٠ كە‌سی جگە‌رە‌كێش كە‌ ئارە‌زووی وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان دە‌كە‌ن.

لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا لێكۆڵە‌رە‌وە‌كان جۆرێك دە‌رزی بە‌ناوی شامبكس بە‌كاردە‌ھێنن كە‌ توانای ھە‌یە‌ ئارە‌زوی مرۆڤ بۆ پێكھاتە‌ی نیكۆتین كە‌مبكاتە‌وە‌ بە‌جۆرێك كاردە‌كاتە‌ سە‌رپێكھاتە‌ی مێشك بۆ ئە‌وە‌ی مرۆڤ ئارە‌زوی ئە‌و ماددە‌ زیان بە‌خشە‌ كە‌مببێتە‌وە‌.
توێژە‌رە‌كان پێیان وایە‌ ئە‌م چارە‌سە‌رە‌ نوێیە‌ ڕێگایە‌ك دە‌بێت بۆ ڕزگاركردنی ژیانی زیاتر لە‌ ١٤ ملیۆن مرۆڤ كە‌ ئارە‌زوی وازھێنان دە‌كە‌ن لە‌ كێشانی جگە‌رە‌.
ساڵانە‌ ڕێژە‌ی ٥,٧ ملیۆن مرۆڤ بە‌ھۆی كێشانی جگە‌رە‌وە‌ تووشی نە‌خۆشی دە‌بن و ڕێژە‌ی تووشبوونی بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی شێرپە‌نجە‌ی سی بە‌ھۆی كێشانی جگە‌رە‌وە‌ ساڵ لە‌دوای ساڵ ڕوو لە‌زیاد بوون دە‌كات.
 

سەرپەیڤ