ئه‌یلوول 02, 2025 15:38 Asia/Tehran
  • خوارنی ئۆمیگا٣ چ سودێکی بۆ جەستە هەیە ؟

بە سەرنج دان بە گرینگایەتی خۆراک ودەورێک کەلە سەلامەتی جەستە وبیروزەینی مرۆڤ داهەیەتی ، بەبێ گۆمان لەگەڵ گیرەوکێشەی قەرەبوو نەکراو هاوڕییە.چۆن بەکارهێنانی خۆراکە دەریاییەکان لە نێو ئێرانیەکان دا زۆر کەمە ، دەبێ بەکارهێنانی تۆکمەکەرەکان وموکەمیلەکان وحەبەکانی ئۆمیگا سێ بەجیدی بگرین.

ئەگەرلەو کەسانەن کە لە درێژایی هەفتە ، دوو هەتا سێ جار ماهی تیلاپیا وخۆراکەکانی تری دەریایی ناخۆن، دەبێ بیرلە قەرەبووکردنەوەی ئۆمیگا ٣ لە جەستەتان بکەنەوە. ئەگەر سەبارەت بەم پرسە کە ئۆمیگا٣ چیە وچ دەورێکی لە سەلامەتی جەستەدا هەیە ، ئاگاداری پێویستتان نیە، ئەم بابەتە بخویننەوە .

ئۆمیگا ٣ چیە؟

گروپێک لە ئەسیدە چەورە پێویستیەکانی بەناو ئۆمیگا سێ لەئارادایە کە دەوری زۆرگرینگ لە پاڕاستنی سەلامەتی جەستە دەگیڕن. ئەم مادە خۆراکیە بە سودە لە ڕێگەی بڕیک مادەی خۆاردەمەنی بەتایبەت خۆراکەکانی دەریایی دابین دەکرێت وبەداخەوە کەمبوونی ، کوالیت وسەلامەتی جەستە دەخاتە ژێر کاریگەریەوە. یەکێ لەو کەسانەی کە دەتوانێ لەم مەسەلە یارمەتی ئێوە بدات ، پەرستار لە ناو ماڵدایە کە بەڕێوەبەرایەتی وپیداچوونەوە بەسەر سەلامەتی ئێوە بە باشترین شێوە ئەنجام ئەدات. ئەسیدە چەورەکانی ئۆمیگا ٣ بۆ سەلامەتی زۆرباشن. بەتایبەت ، ئەگەریی هەیە یارمەتی بدەن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی سەلامەتی مێشک ودڵ ، دابەزین هەوکردن وپاڕێزرانی مرۆڤ لە بەرامبەر چەند نەخۆشی درمیی. ئەسیدە چەورەکانی ئۆمیگا ٣ زۆر گرینگن.

ئەوان سودی زۆریان بۆ سەلامەتی جەستە ومێشکی ئێوە هەیە.  تایبەتمەندیەکانی ئۆمیگا سێ چین : ١- دابەزینی زەختی خوێن

٢- دابەزینی ڕێسکی توشبوون بە نەخۆشیەکان وکێشەی دڵ

٣- دابەزینی ڕیسکی جەڵتەی دڵ

٤- ڕێکوپێک کردنی لیدانی دڵ

٥- پاڕاستنی سەلامەتی پیست

٦- پاڕاستنی سەلامەتی وشاداب بوونی قژ

٧- دابەزینی ئەگەریی دەرهێنانی زیبکە وجۆش

٨- پاڕاستنی سەلامەتی ئیسکەکان

٩- پارێزرانی کاروکردەی دروستی مێشک

١٠- تایبەتمەندی حەبی ئۆمیگا ٣ بۆ پاڕاستنی هاوسەنگی ئاستی کلسترۆلی خوێن

١١- چاکبوونی سەلامەتی چاووبینایی

ئەمانە چەند بابەتێکن کە بە خواردنی ئۆمگا ٣مرۆڤ لەو بابەتانەی سەروو

 

سەرپەیڤ