بەشداریی کۆمپانیا بنەما زانستەکانی ئێران لە پێشانگای ئایتێکسی بەغدا
ئهیلوول 15, 2025 19:38 Asia/Tehran
کۆمپانیا بنەما زانستەکانی ئێران بە ئامادەبوون لە پێشانگەی ئایتێکسی بەغدا، تواناییەکانی خۆیان لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریی و پەیوەندییەکان و بەدالە دەناسێنن بە بازاڕە ناوچەییەکان .
ئەم پێشانگایە لە سێهەم هەتا شەشەمی ڕەزبەری ١٤٠٤ لە شاری بەغدا بەڕێوە ئەچێت و بواروبەستێنی باش ولەبار دەڕەخسێنێ بۆ ناساندنی توانایی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە بەشی تەکنۆلۆژیای زانیاریی وپێوندیەکان بە بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان.