جیاوازیی نێوان ئەفراژخوازیی ئەرێنی و نەرێنی: کامیان باشترە؟
ئەفراژخوازی یاخود "کامڵگەرایی" تایبەتمەندییەکی کەسایەتییە کە دەتوانێت هەم ببێتە پاڵنەرێک و هەمیش ببێتە بەربەستێک لەبەردەم پێشکەوتن. ئەفراژخوازی بەسەر دوو جۆردا دابەش دەکرێت: ئەفراژخوازیی ئەرێنی و ئەفراژخوازیی نەرێنی.
لەم نووسینەی بەشی زانست و ژیاندا، لە جیاوازیی نێوان ئەم دوو جۆرەی ئەفراژخوازی دەکۆڵینەوە و ڕێکارەکانی بەکارهێنانی لایەنە ئەرێنییەکانی پێشنیار دەکەین.
ئەفراژخوازی چییە؟
ئەفراژخوازی بە واتای ئارەزووی گەییشتن بە ستانداردە بەرزەکان و هەوڵدان بۆ تەواوبوون و نەبوونی هیچ کێماسیێکە. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت بە دوو شێوە دەرکەوێت: ئەفراژخوازیی ئەرێنی (سازگار) و ئەفراژخوازیی نەرێنی (ناسازگار). هەر یەک لەم دوو شێوەیە کاریگەریی جیاوازیان لەسەر ژیان و پەیوەندی و تەندرووستیی دروونیی مرۆڤ هەیە.
ئەفراژخوازیی ئەرێنی: هیزی بزوێنەری سەرکەوتن
ئەفراژخوازیی ئەرێنی ئەو کاتەیە کە مرۆڤ پێوەر و ستانداردگەلی بەرز بۆ خۆی دیاری دەکات، بەڵام ئەم پێوەرانە بەپێی هەلومەرجی واقیعی و پاڵنەرن. لەم حاڵەتەدا مرۆڤ چێژ لە هەوڵدان بۆ باشتربوون وەردەگرێت و شکستی وەک دەرفەتێک بۆ فێربوون دەبینێت.
هەندێک تایبەتمەندیی ئەفراژخوازیی ئەرێنی:
- دانانی ئامانجگەلی واقیعی
- چێژوەرگرتن لە پڕۆسەی پێشکەوتن
- نەرم و نیانی
- بڕوابەخۆبوون
ئەفراژخوازیی نەرێنی: تەڵەیەک بۆ گوشار و بێهیوایی
ئەفراژخوازیی نەرێنی کاتێکە کە مرۆڤ پێوەرگەلی ناڕاستەقینە و دەستنەکەوتوو بۆ خۆی دابنێت و بەهۆی هەر کەموکوڕی و هەڵەیەکەوە هست بە ناڕەحەتییەکی لەڕادەبەدەر بکات. ئەم جۆرەی ئەفراژخوازی زۆرجار دڵەڕاوکێ و فشار و دابەزینی بڕوابەخۆبوونی لەگەڵدایە. لە دۆخێکی وەهادا دەبێت مرۆڤ فێر بێت کە چۆن نەبێتە کەسێکی ئەفراژخواز.
هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەفراژخوازیی نەرێنی:
- ترس لە شکست
- تەرکیزکردن لەسەر کەموکوڕییەکان
- ڕەخنەلەخۆگرتنی لەڕادەبەدەر
- دواخستن و پشتگوێخستنی کارەکان
چۆن مرۆڤ دەتوانێت ئەفراژخوازیی ئەرێنی بەهێز بکات؟
- دانانی ئامانجی ئیسمارت (SMART)
- چێژوەرگرتن لە پێشکەوتن
- کەمکردنەوەی ڕەخنەگرتن لە خۆ
- نەرم و نیانبوون
- ئاگاداربوون لە تەندروستی دەروونی خۆ
ئەفراژخوازی وەک شمشێرێکی دوودەم
تێگەییشتن لە جیاوازیی نێوان ئەفراژخوازیی ئەرێنی و نەرێنی دەتوانێت یارمەتیی مرۆڤ بدات تا هاوسەنگییەکی باشتر لە ژیانی کەسی و پێشەیی خۆی درووست بکات. ئەفراژخوازیی ئەرێنی مرۆڤ بەرەو گەشەکردن و سەرکەوتن دەبات؛ لە کاتێکدا ئەفراژخوازیی نەرێنی دەتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی بکات. ئەفراژخوازی وەکوو شمشێریکی دوودەم وایە؛ کاتێک بە باشی بەکار بهێنرێت، دەتوانێت ببێتە هێزێکی بزوێنەر و پاڵنەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکان. بەڵام کاتێک بەلای نەرێنییەکەیەوەی بڕوات، دەبێتە هۆی فشار و بێهیوایی. مرۆڤ دەتوانێت بە گرنگیدان و تەرکیزی لەسەر ئامانجە واقیعییەکان، ئەفراژخوازیی ئەرێنی لە ژیانیدا بەهێز بکات.