تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 10:38 Asia/Tehran
  • لە ڕێی زمانی جەستەوە متمانەی خەڵک بەدەست بهێنە

زمانی جەستە دەتوانێت زۆر شت بگەیەنێت و هەروەها دەشتوانرێت بکرێت بە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی. هەندێک کات هەیە کە خەڵک لێت نزیک نابنەوە و تۆ وا هەست دەکەیت کە لەوانەیە ئەوە لەبەر ئەوە بێت تۆ وەک کەسێک دەرناکەویت کە بتوانن متمانەی پێ بکەن.

بێگومان ڕەفتارەکان باشترین ڕێگان بۆ بەدەستهێنانی متمانە، بەڵام گەر کات و دەرفەتی نیشاندانی ڕەفتارەکانت بۆ ڕێنەکەوێت دەتوانیت هەر لەڕێی زمانی جەستەوە لە کاتی قسەکردن لەگەڵ بەرامبەر هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەیان بدەیت.

سیانزە شێوە لە زمانی جەستە بۆ ئەوەی خەڵکی متمانەت پێ بکەن

ئەم شێوانە بریتین لە:

1 - بوونی زمانی جەستەی کراوە

هەوڵ بدە بیر لەو کەسانە بکەیتەوە کە دەیانناسیت و دەزانیت دەتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت و دەبینیت کە زۆربەی کاتەکان تەنانەت پێویست ناکات تەنها یەک وشە قسە بڵێن ئەوان بەڵکو کراوەیی زمانی جەستەیان بەسە تا تۆ متمانەیان پێ بکەیت و بە ئاسودەی بەردەوام بیت لەسەر قسەکانت.

یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی ئەوەی کە ئەوان دەتوانن ئەمە بکەن ئەوەیە کە دڵنیا بن لەوەی کە زمانێکی جەستەی کراوەیان هەیە لە هەموو کاتێکدا. هەرچەندە سەرنجڕاکێش بێت وەکوو بەرزکردنەوەی قۆڵیان و دەست ڕاوەشاندن، بەتایبەتی لە شوێنە قەرەباڵغەکانی وەک ئاهەنگ و کۆنفرانسەکان ، باشترە.

هەبوونی زمانێکی جەستەی کراوە وا لە تۆ دەکات کە نزیک بیت، وەرگر و باوەڕپێکراو بیت. ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر خەڵک دروست دەکات و وایان لێ دەکات کەمتر دوودڵ بن لە نزیکبوونەوەت.

2 - پاراستنی بڕی گونجاوی پەیوەندی چاو

زانینی چۆنیەتی ڕاگرتنی پەیوەندیی چاو بە شێوەیەکی دروست گرنگە. ئەگەر دەتەوێت وەک متمانەپێکراو سەیر بکرێیت. ئەگەر ناتوانیت پەیوەندی چاو ڕابگریت، جا لەبەر دڵەڕاوکێ بێت یان تەنها لەبەر ئەوەی کە نازانیت چۆن، خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە تۆ شتێک دەشاریتەوە یان بە پێچەوانەوە جێی متمانە نیت.

بەڵام لە لایەکی ترەوە، ئەگەر زۆر سەیری بکەیت یان زۆر بە وردی لێی بڕوانی، خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە تۆ ترسناکیت و پێویستە لە تۆ دوور بکەونەوە. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە هیچ یاسایەکی قورس و خێرا نییە. زانینی ئەوەی چەند پەیوەندیی چاو گونجاوە لە بارودۆخێکەوە بۆ بارودۆخێکی تر جیاوازە، ئەمە کارامەییەکە کە تۆ تەنها دەتوانیت بە وریابوونێکی زیاتر بیدۆزیتەوە و پەرەی پێ بدەیت.

٣ - سەرلەقاندن وەک نیشانەیەک بۆ گوێگرتن

هەندێک جار شتە بچووکەکان دەتوانن مانای زۆر شت بن. ئه گه ر ئێوه ڕانەهاتوون له سەرلەقاندن لە کاتی گفتوگۆ، لەوانەیه زۆر گەمژانه دیار بێت لاتان کە کارێکی وا بکەن. بەڵام ئەوە بزانن سەرلەقاندن لە کاتی قسەکردنی بەرامبەر مانایەکی زۆری هەیە، ئەوە بە خەڵک دەڵێت کە تۆ سەرنجی ئەوە دەدەیت کە ئەوان دەیڵێن. وەک بڵێی بە شێوەیەکی سادە پێیان دەڵێیت "تکایە بەردەوام بن."

بەڵام بێگومان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی سەر مەلەقێنە. بەڵکو کاتێک بەرامبەر واتا کەسی قسەکەر ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ دەکات ئێوە ئەو جوڵانە بە سەر بکەن بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن کە سەرنجتان لەسەر قسەکردنەکە هەیە.

٤ - بەکارهێنانی ئاماژەی جەستە لە کاتی ڕوونکردنەوەی شتێکی گرنگ

جووڵەی جەستە زۆر کاریگەر دەبێت بۆ ئەوەی بە زیندوویی و کراوەیی لە گفتوگۆدا دەرکەوێت، بۆیە دەستەکانت بجوڵێنە کاتێک قسە دەکەیت. ئەمە وا لە کەسانی دیکە دەکات ئەو هەستەیان هەبێت کە تۆ زۆر بە پەرۆشیت لەوەی کە باسی دەکەیت و هەروەها وەک بڵێی تۆ شارەزایت دەربارەی ئەوەی کە خەریکی باسیان دەکەیت، وەک بڵێی لە دڵەوە قسە دەکەیت. ئەگەر هیچ شتێک نەکەیت و بەڵکو دەستەکانت بە جێگیری بهێڵیتەوە، ئەوا بە کەسێکی داخراو خۆت نیشان دەدەیت.

لەوانەیە دوودڵ بی لەوەی چۆن قسە بکەیت و چۆن مەبەستەکەت بگەیەنیت و بەرامبەریش باوەڕت پێ بکات. بۆ ئەمەش گرنگی بە جووڵەیەکی ماناداری دەستەکان و جەستەت بە گشتی بدە.

٥ -  تەوقەکردنێکی گەرم

هەستت چۆن دەبێت کاتێک کەسێک زۆر بە نا گرنگییەوە و  یا بڵێین بە هەڕەمەکییەوە تەوقە بکات و هیچ گەرمییەک نەبێت لە تەوقەکەی؟ هەروەها بیر بکەرەوە هەستت چۆن دەبێت کاتێک کەسێک بەڕادەیەک دەستی دەهێڵێتەوە لە کاتی تەوقەکردن کە نائاسودەیی و ئەسڵەن توندبوونی دەستەکان دروست بکات؟

لەوانەیە ئێوە بیر لە یەکەمیان بکەنەوە وەک کەسێکی بێ پەرۆش، و دووەمیان وەک کەسێکی سارد و تەنانەت دوژمنکاریش.

پەیوەندی فیزیکی زۆر گرنگە. هەروەها بیر لەوە بکەرەوە کە کاتێک کەسێک بە ڕوویەکی خۆش و بە دەستێکی گەرمەوە تەوقەت لەگەڵ بکات هەستت چۆن دەبێت. بێگومان ئەم جۆرە لە دەسلەرزان و تەوقەکردن هۆکارێک دەبن بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی بەرامبەر و لەگەڵیدا متمانەیان.

فێربە چۆن تەوقەکردن گەرم بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەندە توند مەبە وەک ئەوە دەرکەوێت کە هەوڵ بدەیت شەڕ لەگەڵ کەسێکی تر بکەیت. دەست لێدانێکی گونجاو و زەردەخەنەیەکی گەرم

بەیەکەوە ڕێگایەکی درێژ دەخایەنن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خەڵک بیرۆکەیەکی باشیان لەسەر تۆ بۆ دروست ببێت.

٦ - نەرم و لەسەرخۆ بوون

کەسێک کە ئارام بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت، ئەگەری ئەوەی هەیە متمانە و خۆشەویستی کەسانی دیکە بباتەوە.

بۆیە ڕێگری بکە لە پەلەکردن. هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و هەوڵ بدە شتەکان بە هێواشی و بە وریایی ئەنجام بدەیت، جا ئەوە لە ڕێی خواردنەوەی چاوە بێت یان خواردنی ژەمێک یان تەنانەت قسەکردن. بە ئارامکردنەوەی خۆت و هەڵسوکەوتکردنت بە شێوەیەکی نەرم و لەسەر خۆیی وا دەکەیت خەڵک زیاتر متمانەت پێ بکەن.

٧ - جێگیربوون لەبری ئەوەی زۆر بجوڵێیت

لەکاتێک کەسێک قسەت بۆ دەکات تۆ جووڵەی ناپێویست مەکە وەک سەر جوڵاندن بۆ لایەکی تر یان زوو زوو قاچ خستنە سەر قاچ و دەست جوڵاندن. ئەم جوڵانە وا دەردەخەن کە تۆ گرنگی بە قسەکردنەکە نادەیت و ئەوانیش ناتوانن متمانەت پێ بکەن و زیاترتان لە بابەتەکە بۆ باس بکەن. هەروەها کاتێک خۆت قسە دەکەیت، بە هەمان شێوە زۆر مەجوڵێ و دەستەکانت بەپێی پێویست بجوڵێنە.

هەوڵبدە بەجۆرێک زیادەڕەویت لە جووڵادا نەبێت کە کەسەکان بێزار بکەیت چونکە ئەمە دەبێتە خاڵێکی نەرێنی لەسەر متمانەی ئەوان بەرامبەرت.

٨ - هێشتنەوەی مەودایەکی دیاریکراو 

کاتێک لەگەڵ یەکێک قسە دەکەیت نە ئەوەندە نزیک بەوە لێی کە هەست بکات تۆ  سنووری خۆت نازانیت و سنوورە تاکە کەسییەکانی بەرامبەرت بەزاندووە، هەروەها بە جۆرێکیش دوور مەبە کە کەسەکە وا هەست بکات تۆ لووت بەرز و خۆ بە گەورەزانیت بۆیە ئەو مەودایەت دروست کردووە یاخود تەنانەت لەوانەیە وا هەست بکات کە نەیاریت لەگەڵیدا هەیە. بەجۆرێک بوەستە یان دانیشە کە بەرامبەرەکەت  متمانەی پێت هەبێ ، یانی هەم  دوور نەوەستاوی، هەروەها بە ڕادەیەکیش نزیک نیت کە ئاسوودەیی بەرامبەرت تێک دابێت.

ئەوە بزانە کاتێک نیشانتدا متمانەت پێیانە دەتوانیت ئاسانتر متمانەیان بەدەست بهێنیت.

٩ - پۆشینی جل و بەرگی گونجاو

کاتێک کە دەچیتە ناو خەڵکی، گرنگە کە ئاگاداری ئەوە بیت چ جلوبەرگێک گونجاوە بۆ ئەو شوێنە، چونکە ئەگەر دەچیت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری یان پرسەیەک، دەبێت خۆت بەدووربگریت لە شتێکی زۆر ئاسایی یان نەگونجاوی ئەو دوو شوێنە.

ئەگەر دەچیت بۆ نووسینگە و شوێنی کار، ئەوە باشترە کە جلی فەرمی لەبەر بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر کارەکەت لە جێیەکی قەرەباڵغ بێت و بەرکەوتنت لەگەڵ زۆر کەس هەبێت.

پاشان کە بە شێوەیەکی گونجاو جل و بەرگت لەبەر کرد، بە ڕوونی ئەوە ڕوون دەکەیتەوە کە ڕێز لەو کەسانە دەگریت کە لەگەڵیانیت، کار دەکەیت یاخود سەریان لێ دەدەیت. ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی متمانەیان بەدەست بهێنیت

١٠ - ئامادە بوون

ئەگەر دەتەوێت بە بێ بایەخ و بە کەسێکی دوورەپەرێز دەربکەویت، ئەوا پێویستە خۆت سەرقاڵ دەربخەیت و ئامادەییت نەبێت بەڵکو لە بری ئەوە خۆت بە مۆبایل و کتێب خوێندنەوە و ئەو شتانەوە سەرقاڵ بکەیت. هەموو ئەمانە ئەنجام بدە بەڵام لە ناو دانیشتنەکان نا، چونکە کاتێک خۆت سەرقاڵەکەیت وا دەرەکەوێت گرنگی بە دانیشتنەکە و کەسەکانی نادەیت. بۆیە کاتێک دەتەوێت کەسێکی کراوەبیت و بوونت نیشان بدەیت و هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی دەوروبەریش دەدەیت، ئەوا باشترە کەسێکی ئامادە بیت و خۆت بەو شتانەوە سەر قاڵ نەکەیت. هەروەها ئامادەبە و گرنگی بدە بەو چالاکیانەی ئەنجام دەدرێت، لەو بۆنانەی بەهۆی هەلی کارەوە ڕێک دەخرێن یاخود بۆنە خێزانییەکان.

١١- گونجانی زمانی جەستە لەگەڵ هەستەکانیان 

واتا ئەگەر کەسێک بە ئاشکرا خەمۆکی و نیگەرانی هەبوو، ئەوا خۆت بەدوور بگرە لەوە بە بێ بایەخ سەیری دۆخی بکەیت یان لەو کاتانەدا تۆ دڵخۆشی خۆت بەهۆی دۆخی خۆتەوە دەربڕیت. 

بە هەمان شێوە، ئەگەر کەسێک بە ئاشکرا دڵخۆشە و بە پەرۆشییەوە خۆشیی خۆی هاوبەش دەکات، ئەوا هەوڵ بدە خۆت بەدووربگریت لەوەی کە بە شێوەیەکی بێزارکەر دەربکەوێت. تەنانەت ئەگەر بەڕاستیش وا بیت. بەدڵنیاییەوە مرۆڤ دەیەوێت بەو شێوەی هەیە دەرکەوێت، بەڵام هەوڵ بدە گرنگی زیاتر بە هەستی کەسەکان بدەیت و لە کاتی دڵتەنگیان دڵخۆشی خۆت نیشان نەدەیت و لەکاتی دڵخۆشیشیان بێزاری دەرنەبڕیت.

١٢ - ڕێزگرتن لە سنوورەکانی ئەوانی تر 

بەرکەوتنی دەستت لەگەڵ خەڵک نەبێت بەبێ ئەوەی بەباشی نەیانناسیت و دڵنیا نەبیت لەوەی کێشەیان نییە. چونکە کەسانێک هەن ئارەزووی ئەوە ناکەن و خۆشیان تەوقە و بەرکەوتنیان ناوێ لەگەڵ کەسانی تر. هەر جارێکیش دووچاری مەوقیفێکی وا بوویت و زانیت بەرامبەر لای ناخۆش بووە داوای لێبوردنی لەسەر ئەوە لێ بکە. هەروەها لە قسەکردنیش وریابە بەجۆرێک قسە و پرسیار مەکە سنوورە کەسییەکانیان ببەزێنیت.

گرنگ ئەوەیە کە بە زمانی جەستەت گرنگیان پێ بدەیت و بە شێوەیەکی میهرەبانانە وەڵام بدەیتەوە.

بە ئەنجامدانی ئەم کارە، تۆ پێیان دەڵێیت کە تۆ ڕێز لە سنوورەکانیان دەگریت، ئەمە گرنگە ئەگەر دەتەوێت متمانەیان بەدەست بهێنیت.

١٣ - ماڵئاوایی کردن بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە

گرنگ نییە کە کاتی دەرچوون تەنانەت زۆر قسەش نەکەیت. بەڵام گرنگە کە بە چی ڕوویەکەوە خواحافیزی دەکەیت. ئەو ڕێگایەی کە ماڵئاوایی پێ دەکەین دەتوانێت کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر ئەوانی تر بهێڵێتەوە.

بۆیە بە زەردەخەنەیەکی گەرم ماڵئاوایی بکە و گەر گونجاو بوو پێیان بڵێ کە چەن چێژت لە قسەکردن لەگەڵیان وەرگرتووە. هەندێک جار باوەشێکی ماڵئاوایی کاریگەرییەکی زۆر دروست دەکات وا لەبەرامبەر دەکات هەست بکەن گرنگن و تۆ متمانەیان پێئەکەیت بەمەش زیاتر متمانەی ئەوان بەدەستدێنیت.

بیرکردنەوەی کۆتایی

ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت خەڵک متمانەت پێ بکەن، دوو گرنگترین شت کە پێویستە لەبیرت بێت ناوەند گرتن و سەرنجە. زۆر شت هەیە کە پێویستە سەرنجی بدەیت، لەو ڕێگایەوە کە فێر دەبیت کە چۆن وەڵامدانەوەی جەستەیت هەبێت بۆ خەڵکی دەوروبەرت. دوای وڵامدانەوەیەکی جەستەیی گونجاو  و باش دەتوانیت مامەڵەکردنێکی باشی کۆمەڵایەتیت هەبێت و بەمەش متمانەی دەوروبەرت بەدەست بهێنیت.

 

 

 

سەرپەیڤ