زانیاری دەربارەی کارەساتە سروشتییەکان - بەشی یەکەم
کارەساتی سروشتی ڕووداوێکی سەرەکی زیان بەخشە بەهۆی کردارە سروشتییەکانی زەوییەوە ڕوودەدات، نموونەی ئەم ڕووداوانەش ڕەشەبا لە ئەنجامی ئاورگرتن و خۆڵبارین و لافاوەکان و زریانەکان و تۆفانەکان و گرکان و هەڵچوون یان تەقینەوەی بورکانەکان و بومەلەرزە و بوومەلەرزەی دەریایی و گەردەلوولەکان و پرۆسەکانی تری زەویزانی دەگرێتەوە.
کارەساتە سروشتییەکان دەشێت زیانی گیانی یان ماددی لێ بکەوێتەوە، هەروەها بە شێوەیەکی ئاسایی هەندێک زیانی ئابووری لە پاشیدا جێدەهێڵێت و توندییەکەشی پەیوەستە بە خۆڕاگریی دانیشتوانە زیانلێکەوتووەکان و ژێرخانی بەردەست.
شوێنی ڕوودانی کارەساتەکان
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆرئاوای زەریای هێمن گەورەترین ناوچەی کارەساتاوی جیهانە، هەروەها بە وتەی "ڕیلیفوێب" کەسێک لە ناوچەی خۆرئاوای زەریای هێمن پێنج جار زیاتر لە کەسێک کە لە ناوچەکانی تر دەژی دەکەوێتە ژێر کاریگەری کارەساتی سروشتییەوە.کارەساتەکانی سەر بە زەویناسی
بومەلەرزە: بومەلەرزە لە ئەنجامی دەرچوونێکی لەناکاوی وزەوە دروست دەبێت لە توێکڵی زەوییەوە کە شەپۆلی بوومەلەرزەیی دروست دەکات، لەسەر ڕووی زەوی بومەلەرزەکان بە شێوەی لەزاندن و ڕاوەشاندن و هەندێک جار جێگۆڕکێی زەوی دەردەکەون، بومەلەرزە بەهۆی قڵیشان یان گرفتی جیۆلۆجی دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی جێگۆڕکێی چینەکان، بومەلەرزەکان خۆیان بەدەگمەن خەڵک یان ئاژەڵی کێوی دەکوژن، وە زۆربەی کات ڕووداوی لاوەکیە کە دەبنە هۆیان، وەک ڕووخانی بینا و ئاگر کەوتنەوە و بوومەلەرزەی دەریایی و تەقینەوەی گڕکان کە دەبنە هۆی مردن، زۆربەی ئەمانەش دەکرێت دووربخرێنەوە بە باشتر دروستکردن و سیستمی پاراستن و ئاگادارکردنەوە و پلانی پێشوەخت.
ڕۆچوون: کاتێک داخورانی سروشتی و کانسازی مرۆڤ یان هەڵکۆڵین یان چاڵکردنی ژێر زەمین زەوی زۆر لاواز دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو پێکهاتانەی کە لەسەری دروست کراوە، دەشێت زەوی بڕوخێت و ببێتە هۆی ڕۆچوونی زەوی، بۆ نموونە ڕۆچوونی شاری گواتیمالا کە لە ساڵی 2010دا پازدە کەسی کوشت، ئەمەش بەهۆی بارانێکی زۆرەوە ڕوویدا و بووە هۆی داڕمانی کتوپڕی زەوی لە ژێر بینای کارگەکە. هەڵچوونی گڕکان: گڕکانەکان دەتوانن بە چەند شێوازێک وێرانکاری و کارەساتی بەربڵاو دروست بکەن یەکێک لە مەترسییەکان خودی هەڵچوونی گڕکانە، بە هێزی تەقینەوە و کەوتنی بەردەکان کە توانای زیان گەیاندنیان هەیە، هەروەها ئاگراو یان گڕتان لە کاتی هەڵچوونی گڕکاندا دەردەپەڕێت، ئەم ئاگراوەش کاتێک لە گڕکانەکە دەردەچێت بەهۆی گەرمییەکی زۆرەوە دەتوانێت بینا و ڕووەک و ئاژەڵەکان لەناو ببات، جگە لە خۆڵەمێش یان سووتاوی گڕکانی کە لەوانەیە هەورێک دروست بکات (بە گشتی دوای ساردبوونەوە) و بە چڕی لە شوێنە نزیکەکان جێگیر دەبێت.
خۆڵبارین: خۆڵبارین بڵاوبونەوەی خۆڵە لە ناوچە وشکەکاندا.
کارەساتەکانی سەر بە کەشناسی
گێژەڵووکەی خوولگەیی: گەردەلوولی کەمەرەیی و گێژەڵووکە و زریان ناوی جیاوازن بۆ هەمان دیاردە، گەردەلوولی خوولگەیی کە لە زەریادا ڕوودەدات بە بایەکی بەهێز و بارانی زۆر و ڕەشەبای بروسکاوی دەناسرێتەوە، هۆکاری دیاریکراوی پەیوەستە بەو واژەیەی کە بەکارهێنراوە دەکەوێتەوە سەر ئەو شوێنەی کە گەردەلوولەکە سەرچاوەی لێوە گرتووە، لە ئەتڵەسی و باکووری ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، زاراوەی زریان بەکاردێت لە باکوری ڕۆژئاوای زەریای هێمن، بە گەردەلوولی کەمەرەیی ناودەبرێت، گێژەڵووکە لە باشووری زەریای هێمن و زەریای هیندی ڕوودەدات.
گەردەلوولە بەفرینە ساردەکان: گەردەلوولە بەفرینە ساردەکان تۆفانی زستانی سەختن کە بە بارینی بەفرێکی زۆر و بای بەهێز دەناسرێنەوە، ئەم جۆرە گەردەلوولە کاتێک ڕوودەدات کە بای بەهێز ئەو بەفرە دەووروژنێت کە باریوونەتە سەر زەوی، گەردەلوولە بەفرینە ساردەکان دەتوانن کاریگەریان هەبێت لەسەر چالاکی ئابووری ناوخۆیی، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بەدەگمەن بەفریان لێ دەبارێت.
باو بۆرانی تەرزە: باو بۆرانی تەرزە دابارینە لە شێوەی سەهۆڵ کە ناتوێتەوە پێش ئەوەی بە زەویدا بدات، تیرەی بازنەیی تەرزە بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان 5 تا 150 ملیم پێوانە دەکرێت، باو بۆرانی تەرزە دەشێت زۆر وێرانکەربن وەک لە 12ی تەمووزی 1984دا لە شارێکی وڵاتی ئەڵمانیا نزیکەی 2 ملیار دۆلار زیانی گەیاند.