کانونی دوھەم 17, 2026 10:52 Asia/Tehran
  • زانیاری دەربارەی کارەساتە سروشتییەکان - بەشی سێەم

کارەساتی سروشتی ڕووداوێکی سەرەکی زیان بەخشە بەهۆی کردارە سروشتییەکانی زەوییەوە ڕوودەدات، نموونەی ئەم ڕووداوانەش ڕەشەبا لە ئەنجامی ئاورگرتن و خۆڵبارین و لافاوەکان و زریانەکان و تۆفانەکان و گرکان و هەڵچوون یان تەقینەوەی بورکانەکان و بومەلەرزە و بوومەلەرزەی دەریایی و گەردەلوولەکان و پرۆسەکانی تری زەویزانی دەگرێتەوە.

کارەساتە سروشتییەکان دەشێت زیانی گیانی یان ماددی لێ بکەوێتەوە، هەروەها بە شێوەیەکی ئاسایی هەندێک زیانی ئابووری لە پاشیدا جێدەهێڵێت و توندییەکەشی پەیوەستە بە خۆڕاگریی دانیشتوانە زیانلێکەوتووەکان و ژێرخانی بەردەست.

  •      تۆفان: تۆفان هێڵێکی خولاوەی هەوای بەهێز و مەترسیدارە کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەردوو ڕووی زەوی و هەورە گوڕگوڕییەکان، یان لە حاڵەتێکی دەگمەندا لەگەڵ بەشی ژێرینی تۆپەڵە خڕەکانی هەور، هەروەها بە گێژەلووکه یان گەردەلولی بەهێز ناودەبرێت، هەرچەندە وشەی گێژەلووکە لە کەشناسیدا بە مانایەکی فراوانتر بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە هەر خولانەوەیەکی داخراوی پەستان نزم.    ڕەشەبا لە ئەنجامی ئاورگرتن: ڕەشەبا لە ئەنجامی ئاورگرتن دەگمەنترین کارەساتی سروشتین، هەروەها تۆپە ئاگرینەکان لە ڕەشە هەورەوە دێن.
  •     ئاگرە گەورەکان: ئاگرێکی گەورەن و زۆربەی کات لە ناوچە بیابانییەکان دەست پێدەکات، هۆکارە باوەکانی کەوتنەوەی ئەم ئاگرە گەورانە بروسکە و وشکەساڵی لەخۆدەگرێت، بەڵام دەشێت بەهۆی کەمتەرخەمی مرۆڤەکان یان ئاگرتێبەردانی دەستی ئەنقەستیشەوە ڕووبدەن، هەروەها دەتوانن بڵاوببنەوە بۆ ناوچە ئاوەدانەکان و بەم شێوەیە مەترسی لەسەر مرۆڤ و ماڵ و موڵکیان دروست دەکەن.

 

کارەساتەکانی سەر بە ئاوزانی

گۆڕانێکی بەهێز و کتوپڕ و وێرانکەرە کە یان لە کوالێتی ئاوی زەوی یان لە بڵاوبوونەوە یان جولانەوەی ئاوی سەر زەوی ژێر ڕووەکە یان لەناو کەشدا ڕوودەدات.

  •     لافاو: لافاو لێڕژانی ئاوە کە زەوی نقوم دەکات و لەوانەیە بەهۆی زیادبوونی قەبارەی ئاوی ڕووبارێک یان دەریاچەیەکەوە ڕووبدا و قەبارەی ئاوەکەی لە کاتی ئاسایی زیاتر بکات و ببێتە هۆی لێڕژانی هەندێک ئاو لە سنوورە ئاساییەکانی، لەکاتێکدا قەبارەی دەریاچەکە یان هەر تەنێکی ئاویی لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزی بارانبارین و توانەوەی سەهۆڵدا جیاواز دەبێت.
  •     بوومەلەرزەی دەریایی: هەروەها پێشی دەگووترێت داکشانە شەپۆل و زنجیرەیەک شەپۆلە لە تەنێکی ئاویدا و بەزۆری لە زەریا یان دەریاچە گەورەکاندا بەهۆی جێگۆڕکێی زۆری قەبارەی ئاوەکەیەوە ڕوودەدات، وە دەشێت بەهۆی بومەلەرزەی ژێر ئاویشەوە ڕووبدات.    هەڵچوونی دەریاچەیی: کاتێک گاز بە شێوەیەکی ئاسایی CO2 لەناکاو لە ئاوی دەریاچەی قوڵدا هەڵدەچێت، ئەمەش مەترسی خنکاندنی ئاژەڵ و مرۆڤ دروست دەکات، هەروەها ئەم هەڵچوونە لەوانەیە ببێتە هۆی بوومەلەرزەیی دەریایی لە دەریاچەکەدا کاتێک ڕێژەی گاز بەرزدەبێتەوە و ڕێژەی ئاو نزم دەبێتەوە.

ئەو کارەساتانەی لە بۆشایی ئاسماندا ڕوودەدەن

ئەستێرۆچکەکان کە لە زەوی دا بوونە هۆی چەندین ڕووداوی گەورەی لەناوچوون، لەوانە ڕووداوێک 64.9 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بووە هۆی کەوتنی نەیزەکێک لە "چیکسلوب کراتەر" و بووەهۆی لەناوچوونی دایناسۆرەکان.

  •     پریشکەی خۆری: پریشکەی خۆری دیاردەیەکە کە لەناکاو خۆر بڕێکی زۆر گەورەتر لە تیشکی خۆر بڵاو دەکاتەوە وەک لە کاتی ئاسایی، هەروەها بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی برین لە مرۆڤدا، بەڵام دەتوانێت کەرەستەی کارەبایی تێکبشکێنێت.

سەرپەیڤ